هێزی پێشمه‌رگه په‌لامارێكی داعشی تێك‌شكاند و 18 تیرۆریستی ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كرد
خواكوڕك
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری قه‌زای ته‌لعفه‌ر دوێنێ دره‌نگانی شه‌و هێرشیكی تیرۆریستانی داعشیان تێك‌شكاند و زه‌برێكی كووشنده‌یان له تیرۆریستانی داعش وه‌شاند.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ته‌له‌عفه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاندوه” شه‌وی رابردوو له كاتێكی دره‌نگدا تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ست بكه‌نه‌وه هێرشبكه‌نه سه‌رمان ئیمه لێیان به‌ده‌ست هاتین و توانیمان 18 تیرۆریست بكوژین و كۆمه‌ڵیكیشیان بریندار بكه‌ین و زه‌برێكی كووشنده‌یان لێ بده‌ین.
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه” ئێمه له بۆسه بووین بۆ چه‌كدارانی داعش، پاش هاتنیان ئێمه به ده‌ست هاتین لێیان و ئه‌و زه‌بره‌مان لێدان كه چاوه‌ڕوانكراو بوو لای ئێمه، و 18 تیرۆریستمان ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كرد، خۆشبه‌ختانه ئیمه زه‌ره‌ر و زیانمان نه‌بووه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه.