كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن بۆ ریفراندۆم كار لەسەر پرۆژەیەكی ئەلیكترۆنی دەكەین بۆ كوردانی دەره‌وەی وڵات

خواكوڕك

گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی كوردانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ڵێت”پرۆسەی دەنگدان لەهەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەڕێگای سندووقی دەنگدانەوە دەبێت بەڵام لە دەرەوەی وڵات لەڕێگای هەرێمەوە دەبێت.

(شێروان زرار) گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوه‌” لەئێستادا كار لەسەر پرۆژەیەكی ئەلیكترۆنی دەكەین بۆ كوردانی دەروەی وڵات كەلەڕۆژی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم دەنگ بدەن، ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌”بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدان بۆڕیفراندۆم گرێبەستمان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك كردووە.

له‌ كۆتاییدا وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان لەسەر ژمارەی بنكەكانی دەنگدان گووتی” ئەنجومەنی كۆمسیاران سەردانی سەرجەم ناوچەكان دەكات و لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاكان گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەكەن.

Back to top button