به‌وێنه..كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كگرتوو و گۆران ده‌ستیپێكرد و پرسی سه‌ره‌كییان باسكردنه له ریفراندۆم
خواكوڕك
وك‌و بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یه‌كگرتوو و گۆڕان كۆببنه‌وه، كەمێك لەمەوبەر شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئەمینداری گشتی ، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ست پێكرد.
شاندی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی (مامۆستا سەڵاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی و ئەندامێتی د.عمر محمد و عوسمان كاروانی و حەسەن شێخ عەبدوڵا و جەمال ئەحمەد) پێكهاتوون و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێی دۆخی گشتی هەرێم و قەیرانە سیاسیەكان بكەن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خزمه‌تكردن به‌پ رسی ریفراندۆم.
شایه‌نی باسه له پێشووشدا” یه‌كگرتوی ئیسلامی له میانه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا سه‌ردانی كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی كردبوو.