مه‌لالای پاكستانی: زۆر دڵخۆشم له كوردستان‌م و هه‌نگاوی باش نراوه
خواكوڕك
کچە چالاکوانی پاکستانی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی (مه‌لالا یوسفزای) كە ئێستا لە شاری ھەولێرە ده‌ڵێت” رێكخراوه‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له بواری په‌روه‌رده و پێگه‌یاندندا هاوكاریی كچ و ژنانی كوردستان له‌نێو كه‌مپ و شاره‌كاندا بكات، ئه‌وه‌ی له توانای بێت به ئه‌نجامی بگه‌ێنێت.
مه‌لالا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” من زۆر دڵخۆشم كە لێرەم، دەبینم ھەنگاوی باش نراوە لە پاڵپشتی كردنی گەنجان تا ببنە سەركردە و رابەر له هه‌ریمی كوردستان و جێگای خۆشحاڵیه، ئەمە یەكەم سەردانمە بۆ كوردستان و عێراق، زۆر دڵخۆشم كە لە نزیكەوە چاوم بە رێكخراوە نا حكوومیەكان كەوت، ھەروەھا كەسانی ئاوارە و پەنابەر، هه‌وڵده‌ده‌م به هه‌موو شیوه‌یه‌ك هاوكارییان بم.
کچە چالاکوانی پاکستانی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند”ھەرێمی كوردستان گرنگی بە كەرتی تایبەت و پەروەردە داوە، ئەمەش بناغەیەكی بەھێزی مافەكانی مرۆڤە، چونكە ناكرێ كەس لە خوێندن بێبەش بكرێت”.