جارێكی تر گۆڕان بۆچوونهكانی جیاواز له كۆمهڵی ئیسلامی لهگهڵ یهكگرتوو بڵاو كردهوه
خواكوڕك
ئهمڕۆ 12ی 7ی 2017 كۆبوونهوهی یهكگرتوو و گۆڕان بە سەرپەرشتیی سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ئهنجامدرا، پاش كۆبوونهوهكه گۆڕان و یهكگرتوو بهیاننامهیهكی هاوبهشیان بڵاو كردهوه”.
بەپێی راگەیێندراوێکی هاوبەشی هەردوولا، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێنج خاڵ کراوەتەوە، كه له بۆچوونی پێشووتری گۆڕان لهگهڵ كۆمهڵ جیاوازی ههیه، داوای دواخستنی ریفراندۆم ناكات”.
دهقی راگهیاندراوهكهی گۆڕان و كۆمهڵ
1. بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندی نێوان هەردولا بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و هەماهەنگی لەسەر هەڵوێستە سیاسییەکان بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان.
2. باشکردنی بژێوی و گوزەرانی هاووڵاتییان لەڕێی کۆتاییهێنان بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە.
3. ریفراندۆم وەک هەنگاوێک بۆ سەربەخۆیی بە ناوچە کوردستانییە دابڕاوەکانەوە مافێکی سرووشتی خەڵکی کوردستانە، بەڵام ئەم پرسە پێویستی بە کۆدەنگی سیاسی و بنەمای یاساییە لەڕێی ئاساییکردنەوەی بێمەرجی پەرلەمان.
4. هیچ لایەک نابێ پرسی ریفراندۆم وەک دەستکەوت یان موزایەدەی سیاسی بۆ خۆی بەکاربێنێ لەڕێی فەرزکردنی ئیرادەی تاکلایەنەوە.
5. ریفراندۆم بکرێتە هۆکار بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کورد و یەکڕیزی نیشتیمانی و گفتوگۆی نێوان هێزە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری سەرجەم کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێم، بە کێشەی یاسایی سەرۆکایەتیی هەرێمەوە.