پاش پێنج مانگ دوای ریفراندۆم ده‌وڵه‌تی كوردستان راده‌گێنرێت

خواكوڕك 

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌راشكاوانه‌ واده‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان پاش ریفراندۆم به‌زۆر ترین كات كه‌ دوا بخرێت، پێنج مانگه‌ و له‌نه‌ورۆزی ساڵی 2018 ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ژێر رۆشنای ریفراندۆمی كوردستان راده‌گه‌ێنێت، بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ ئاماده‌ نیه‌ ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی كۆماری كوردستان هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، دیدیی زاڵی به‌ره‌ی جوداخوازی كوردستان له‌عێراق، له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌وه‌ی تێدا ده‌خوێنرێته‌وه‌، پاش ریفراندۆم ته‌نها پێنج مانگ مه‌ودای نێوان ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، دوای پێنج مانگ، كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ 21ی 3ی 2018 ده‌وڵه‌تی كوردستان رابگه‌ێنرێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به‌ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی پارتی له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به‌راشكاوانه‌ به‌یه‌كێتی گوتووه‌، كه‌ پارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق ناكات، چونكه‌ پاش پێنج مانگ له‌ ژێر رۆشنای ئه‌نجامی ریفراندۆم، كۆماری كوردستانی دیموكرات راده‌گه‌ێنرێت”.

شایانی باسه‌ پێشتر پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم و سێ جار ده‌ستپێشخه‌ری كرد، به‌ڵام له‌لایان هێزه‌كانی وه‌ك گۆڕان و كۆمه‌ڵ، ره‌د كرایه‌وه‌، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارتیش ده‌لێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ بوو كردمان بۆیه‌ هیچ بیانووێك نیه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ گومان له‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌وان یان له‌گه‌ڵ مافی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان نین یان رێگریان لێده‌كرێت له‌لایان ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق”.

Back to top button