هۆشیار عه‌بدولڵا: یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشه‌ڵكاری كردووه و ئاڵای عێراقی له‌ته‌ك ئاڵای كوردستان دانه‌ناوه

خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری كۆمیته‌ی باڵا ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم، سه‌ردانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد، له‌پێشوازی بارزانی دا ته‌نها ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا، هۆشیار عه‌بدولڵا كه به په‌رله‌مانی كراوی كورد و نزیك له مالیكی ده‌ناسرێت، له كه‌ناڵێكی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی ده‌لێت” حكومه‌تی ئه‌لجیكا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان كردووه، ده‌بوو رێز له سیاده و سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن له‌گه‌ڵ ئاڵای كوردستاندا ئاڵای عێراقشیان هه‌ڵبكردایه”.
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رپه‌رشتی شاندی باڵای ریفراندۆم له‌كوردستاندا، سه‌ردانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌رله‌مانی ئه‌و یه‌كێتیه كرد ئه‌و وڵاته ئاڵای عێراقی له‌ته‌ك ئاڵای كوردستان دانه‌نا، له‌و باره‌یه‌وه، هۆشیار عه‌بدولڵا كه به په‌رله‌مانتاری كرا‌و نزیك له مالیكی ناسراوه، هێرش ده‌كاته سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا و حكومه‌تی به‌لجیكا و ده‌لێ” حكومه‌تی ئه‌لجیكا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان كردووه، ده‌بوو رێز له سیاده و سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن له‌گه‌ڵ ئاڵای كوردستاندا ئاڵای عێراقشیان هه‌ڵبكردایه
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر هۆشیار عه‌بدولڵا هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان و مافی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان، چه‌ندین لێدوانی دژه به ئه‌و مافه‌ی گه‌لی كوردستان داوه، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه بۆچوونه‌كانی هۆشیار عه‌بدولڵا بۆچوونی مالیكین و نوێنه‌رایه‌تی دیدی دژایه‌تی كوردستانی مالیكی ده‌كات”.