بارزانی: پێمان بلێن شه‌ممه‌، یه‌ك و دوو سێ و چوار و پێنج شه‌ممه‌ و هه‌ینی كه‌ی كاتیه‌تی

خواكوڕك 

دوێنی ڕۆژی سێشەممە 11/7/2017 مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بروکسێڵی پایتەختی بەلجیکا، لە پارلەمانی ئەورووپا گوتارێکی پێشکەش کرد. لە گوتاریدا لە پەرلەمانی ئەورووپا باسی پێوەندی ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ عێراق کرد و دابەشی سەر دوو تەوەری کرد، وەک رایگەیاند: “لەدوو تەوەرەوە دەمەوێ پەیامی خۆم بگەینم کە ئەویش تەوەری یەکەم، ریفراندۆم و تەوەری دووەمیش شەڕی تیرۆرە.

لە بارەی تەوەری یەکەمدا، پرسی ریفراندۆم، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەوەی خستەڕوو: “ئێمە وەک خەڵکی کوردستان 100 ساڵ زیاترە ھەوڵمان دا کە شەراکەتێک و عێراقێکی فیدراڵی بنیات بنێین، بەداخەوە ھیچ ئاکامێکی نەبوو وەک باسی کرد، قۆناغی یەکەم سوننە حوکمی عێراقی کرد تا ٢٠٠٣ و قۆناعی دووەمیش لە ٢٠٠٣ تا ئێستا شیعە حوکمی عێراق دەکات، لە قۆناغی یەکەم ھەوڵماندا لەگەڵ عێراقدا بژین، بەڵام پاداشتی کوردیان دایەوە، چونکە ئێمە مووسڵمان خستە سەر عێراق نەمانھێشت بکەێتە سەر تورکیا، عێراق پاداشتی داینەوە کە گوندەکانی ئیمەیان وێران کرد و ئەنفالیان کرد، لە قۆناعی دووەمیشدا ئێمە بووینە سەبەب شیعە بێنە سەر حوکم، ئەوانیش کەوتنە دژایەتیی کوردستان و نانی خەڵکیان بڕی، مادام نەمانتوانی شەریک بین با ببینە دوو دراوسێی باش، ئەگەر ئەمە نەبێ ئەوا ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەچی، شەڕیکی خوێناوی دروست دەبێ.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رای گەیاند: “تەجروبەی ھەموو میللەتی دونیا دەری خست بەتایبەت لە ئەورووپا کە ئیتحادی بەزۆر یان تەقسیمی بەزۆر تاسەر سەرناگرێ. لە دەستووری عێراقیش ھاتووە پابەندبوون بەو دەستوورە پابەندی دەوڵەتی ئیتحادی فیدرالی دەپارێزی، بۆیە دەستووریش ئەو مافە بە ئێمە دەدات کە ئەو بڕیارە بدەین، ھەروەھا سەرۆک بارزانی، لە گوتارەکەیدا لە پەرلەمانارانی ئەورووپا روونیشی کردەوە: “ئێمە شانازی بە فەرھەنگی خۆمان دەکەین بە نەتەوەی جیاواز و پێکھاتەو دینی جیاوازی ھەیە و ریفراندۆم بڕیاری ھەموو خەڵکی کوردستانە و ئێمە مولزەمین چ وەک کورد، تورکمان، ئاشووری، کلد، سریان و ئەو عەرەبانەی کە لە کوردستانی دەژین ھەموو بڕیاری ریفراندۆمان داوە”، گوتیشی: “ئەو کاتەی خەڵکی کوردستان بڕیاری دا ئیمە دەمانەوێ بکەوینە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و دراوسێکانییەوە، بەڵام ئەو بڕیارەی دراوە بۆ ریفراندۆم لە ٢٥ /٩/٢٠١٧ جێبەجێ دەکرێ پاشگەزبوونەوەی لێ نییە، ئێمەش دەمانەوێ ئازاد بین و سەربەخۆ بین وەک ھەموو گەلانی دنیا، هه‌روه‌ها بۆ پەرلەمانتارانی ئەورووپا رای گەیاند کە ئێمە داوامان لە دۆستەکانە پشتگیریمان بکەن داوا دەکەین کە نوێنەرتان بێن و بەشداربن وەک چاودێر لە ٢٥/٩/٢٠١٧ کە بۆ ئێمە رۆژێکی مێژوویە. لە بابەت تەوەری دووەمدا کە شەڕی دژ بە تیرۆریش، گوتی: “ئێمە شانازی دەکەین بە ھیزی پێشمەرگەی کوردستان کە توانی ئەفسانەی داعش تێکبشکێنی، لێرەدا دەمانەوێ سوپاسی ھەمووتان بکەم لەڕێگەی ئێوە سوپاسی گەل، دەوڵەت و میللەتی ئێوە بکەین کە لەو شەڕەدا ھاوکاریتان کردین، پێشمەرگە توانی ٣٠ ھەزاز کیلۆمەتر لە شەڕی دژ بە داعشدا رزگار بکات”.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، ئاماژەیشی بە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان کرد کە لە ھەرێمی کوردستاندا ھەن، نزیکەی ٢ ملیۆن ئاوارە لە ھەرێمی کوردستاندا دەژین و بە سەدان پێشمەرگە گیانی خۆیان بەخت کرد بۆ ئەوەی داعش دەسی بەو ئاوارانە نەگات و ناوچەکانی ئاوارەکانیشی ئازاد کرد، سەبارەت بە مووسڵیش  ئەوەشی  خستەڕوو: “ھیچ گەڕەکێک لە نێو مووسڵ نەماوە بەدەست بەداعش بێت، بەڵام بەداخەوە زیانی خەڵکی سڤیل زۆر زۆرە، بۆچوونی ئێمە وابوو لەگەڵ ئەمەریکا و ھاوپەیمان، دوو ساڵ پێش ئێستا کە دەبوو دوو پلانمان بۆ ئازادکردنی مووسڵ ھەبێ یەکەمیان، سەربازی و دووەمیش پلانی ئیدارەدانی مووسڵ لەدوای رزگارکردنی، بەڵام بەداخەوە پلانی دووەم سەری نەگرت”. جەختیشی لەوە کردەوە: “من زۆر گەشبین نیم و ترسم ھەیە کە کێشەی زۆر رووبدا لە مووسڵ و ناوچەکەدا، ئەو ھۆکارەی بووە گەشەکردنی داعش پێش سێ ساڵ و نیو، ئەگەر زیاترنەبێ ئێستا کەمتر نییە، بۆیە من ئەو مەترسییەم ھەیە”.

هه‌ر له‌باره‌ی وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ كاتی ریفراندۆمه‌كه‌ كاته‌كه‌ی باش نیه‌، بارزانی گوتی، من له‌وه‌ تێناگه‌م ئه‌وه‌ چوارده‌ ساڵه‌ ده‌مان به‌ن و ده‌مانهێنن، ده‌لێن ئێستا كاتی نیه‌، ده‌ی كه‌ی كاتیه‌تی، شه‌ممه‌ ، یه‌كشه‌ممه‌، دوو شه‌مممه‌، سێ شه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌، پێنج شه‌ممه‌، هه‌ینی كه‌ی كاتیه‌تی؟؟ ئه‌گه‌ر باوه‌رتان به‌ مه‌بده‌ئه‌كه‌ نیه‌ ئه‌وه‌ شتێكی تره‌، به‌ڵام هیوادارم كه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵی نین له‌به‌ر بابه‌تی دبلۆماسی ئه‌وه‌ دژایه‌تیشی مه‌كه‌ن نه‌ پشگیری به‌غدا بكه‌ن نه‌ پشگیری ئێمه‌ش بكه‌ن”.

شایانی باسه‌ لەو سەردانەدا شاندی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم کە پێکھاتبوو لە (نەجمەدین کەریم) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، (ھۆشیار زێباری) و (دکتۆر محەممەد ھاودیانی) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی، (محەممەد سەعدەدین) نوێنەری تورکمان، (وەحیدە یاقو ھورمز) نوێنەری کریستیانەکان، (شێخ شامۆ) نوێنەری ئێزدییەکان و د. فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان یاوەری سەرۆک بارزانی بوون”.

Back to top button