ئێران بۆ مانۆڕێكی سیاسی ده‌یه‌وێت جه‌سته‌ی هیلاكی مام جه‌لال به‌كار بهێنێت
خواكوڕك
ماڵپه‌ره‌كانی سه‌ر به سوپای پاسداران، وێنه‌ی مام جه‌لال و به‌رپرسانی بالای ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه، جگه وه‌ك هه‌واڵێكی ته‌شرفاتی سیاسی هیچ زانیاریه‌كی تر تا ئێستا ناخه‌نه روو، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه مام جه‌لال له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه، به نه‌خۆشیه‌كه‌ی هیلاك و ماندووه، چاودێرێكی سیاسی پێی وایه، ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت به‌رێگای مام جه‌لال ئاراسته بكات، مانۆڕێكی سیاسیه دژ به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.
به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی سوپای پاسداران، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه به‌سه‌ردانێكی له تارانه، له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كۆبووته‌وه، به‌ڵام مالپه‌ره‌كه هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو نه‌كردۆته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تاڵه‌بانی به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه، هیلاك و ماندووه” به‌گه‌وێره‌ی بڵاوكراوه‌كان ده‌بێت مام جه‌لال له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی دابێت، به‌ڵام ئێران بۆ چاودێرانی سیاسی پێان وایه، به‌كار هێنانی مام جه‌لال له وێنه و میدیاكاندا، له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران، مانۆرێكی سیاسی مه‌ترسیداره، به‌داخه‌وه، كه ئه‌مه له‌لایان یه‌كێتیه‌وه، رێگای پێدراوه كه ئێران جه‌سته‌ی هیلاكی مام به‌كار بهێنێت”.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی میدیایی میهری دا هاتووه، لە دیدارەکەدا جەعفەر سەحراڕوودی، سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی عەلی لاریجانیش ئامادە بووە، به‌ڵام ئه‌و ماڵپه‌ره فه‌رمیه‌ی سوپای پاسداران هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دیداره سیاسیه‌كه نه‌كردووه”.
شایانی باسه پێشتر میدیاكانی یه‌كێتی رایانگه‌یاند، سکرتاریەتی سکرتێری گشتی یەکێتی دووشەممەی ئەم هەفتەیە جەلال تاڵەبانی لەسەر داوای بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی ئێرانی کردووە و دیدارەکەش دۆستانەیە.