دواخستنی ریفراندۆم پێشنیاری عه‌لی باپیر بوو

خواكوڕك 

پاش كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی شه‌ش خاڵی دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا له‌گۆڕان كردووه‌ هاو هه‌ڵوێست بێت، له‌گه‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم دوا بخه‌ن، ئه‌مه‌ی له‌خاڵی به‌یاننامه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ روو، داخوازی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و تایبه‌ت عه‌لی باپیر بووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له‌گردی زه‌رگه‌ته‌، كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، داوای دواخستنی ریفراندۆم كه‌ له‌ به‌یاننامه‌ شه‌ش خاڵیه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوانیان خراوه‌ته‌ روو، له‌سه‌ر داوای عه‌لی باپیر بووه‌، عه‌لی باپیر به‌داوای شه‌خسی خۆی ئه‌م داوایه‌ی له‌ گۆڕان كردووه‌، وه‌ گوتوویه‌تی ریفراندۆم له‌ ئێستادا كاتی نیه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت ئه‌م پرسه‌ دوابخرێت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی عه‌لی باپیر گوتوویه‌تی من پێم وایه‌ له‌و كاته‌دا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كاتی نیه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت هه‌ڵوێستی هه‌ردوو حزبمان بێت بۆ دواخستنی كاتی ریفراندۆم، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر بووه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌لێـ” له‌هه‌ردوو حزب بۆچوونی جیاواز هه‌بوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی داواكردنی دواخستنی ریفراندۆم، چونكه‌ پێیان وابووه‌ ئه‌م داوایه‌ ئه‌گه‌ر وا بخرێته‌ روو، ئه‌وه‌ گومان له‌ داواكه‌ ده‌كرێت، ده‌لێت ئه‌ندامانی شاندی هه‌ردووڵا گوتوویانه‌ ده‌بێت به‌رێگایه‌ك داوا بكرێت، كه‌ نه‌توانرێت ” رۆژه‌كه‌ی دیاری بكرێته‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر داوا بكرێت له‌پاش هه‌ڵبژاردن بكرێت ئه‌وه‌ هیچ رۆژێك ناتوانرێت دابنرێت، بۆیه‌ به‌م رێگایه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی راسته‌وخۆ داوای دواخستنی بكرێت”.

شایانی باشه‌ پێشتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ عێراق و ئێران چه‌ندین جار داوایی دواخستنی ریفراندۆمیان كرد، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ئه‌م داوایه‌ی عه‌لی باپیر هاو هه‌ڵوێسته‌، له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران بووبێت”.

Back to top button