گۆڕان له‌وه‌ڵامی قسه‌كانی بارزانی دا هه‌ره‌شه له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی بارزانی له‌باره‌ی په‌كخستنی په‌رله‌مان و كوده‌تای گۆڕان به‌سه‌ر ته‌وافقی سیاسی كه به‌رهه‌می دروست كردنی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان بوو گوتی گۆڕان كوده‌تایی به‌سه‌ر مه‌بده‌ئی ته‌وافق كرد، هێرشی كرده سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و زیاتر له 8 كه‌سی له‌ناو باره‌گاكان سوتاند به‌مه‌ش گۆڕان كوده‌تای كرد به‌سه‌ر مه‌بده‌ئی ته‌وافقی سیاسی بۆیه كه ته‌وافقی سیاسی نه‌ما په‌رله‌مانیش نه‌ما”،
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گۆڕان به‌رای چاودێرانی سیاسی جنێونامه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه وه‌ك وه‌ڵام بۆ قسه‌كانی بارزانی و له‌باره‌یه‌وه هێرشه‌كانی سه‌ر باره‌گای پارتی خۆی بێ به‌ری ده‌كات، كوشتنی كادیرانی پارتی و هێرشه‌كه به خۆپێشاندانێكی سروشتی وێنا ده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌پێی لێكۆلینه‌وه و وێنه‌كانی كه له‌ناو خۆپێشاندانه‌كان خراونه‌ته روو به‌شێكی زۆری ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی كه هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی، ئه‌ندام و لایانگرانی گۆڕان بووه، هه‌ڵسوراوی گۆران له‌ناو خۆپێشاندانه‌كان بوونه، له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆری خۆپێشانده‌ره‌كان، منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵی بوونه، پێشتر مامۆستایان خۆپێشانده‌ر ئه‌و خۆپێشاندان و هێرشه‌ی سه‌ر باره‌گای پارتیان به‌تووندی شه‌رمه‌زار كرد، كه له‌كاتی خۆپێشاندانی ئه‌وان ئه‌و هێرشانه سه‌ر باره‌گای پارتی ده‌ستی پێكرد”.
هه‌ر له باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی گۆڕان كه له خاڵێكی تر باس له‌كاری یاسایی ده‌كات، ده‌لێت ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كردوویه‌تی، كوده‌تا نیه و كاری یاسایی و ئاساییه، فرسه‌ت سوفی له‌و باره‌وه به كه‌ناڵی رووداوی راگه‌یاندووه، له 12ی مانگی بۆ 19ی مانی ئاب ساڵی 2017 یاسایی هه‌مواری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم شكه‌ستی هێناو، په‌رله‌مان نه‌یتوانی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێـت و ئه‌وه‌ی گۆڕان كردی له 12ی مانگی ئابدا كۆتایی هێنان بوو به په‌رله‌مان له‌وێ په‌رله‌مان په‌كی كه‌وت، نه‌ك ئه‌وكاته‌ی رێگری كرا له یوسف محه‌مه‌د، چونكه له 12ی ئابدا په‌رله‌مان هیچ یاسایه‌كی ده‌رنه‌كرد، چونكه پێی وابوو واده‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆتایی هاتووه كه كۆتایی هات، یاساش ده‌رناكرێت، كه‌وایه په‌رله‌مان په‌كی كه‌وت، بۆیه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رێگری یوسف محمه‌ده‌وه هه‌بوو، هێرشی سه‌ر باره‌گاكانی پارتی بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌لێت شه‌مه‌نده‌فه‌ری چه‌واشه‌كاری و گه‌وجاندنی خه‌ڵكی كوردستانه”.
له‌كۆتایی وه‌ڵامه‌كه‌ی گۆڕان بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕان هه‌ره‌شه له خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌لێـ”هه‌ر قسه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر 23ی حوزه‌یران و كوده‌تای گۆڕان به‌سه‌ر ته‌وافقی سیاسی له‌كوردسان بكرێت ده‌بێته هۆكاری كاره‌سات، ئه‌مه‌ش به‌بروای چاودێرانی سیاسی هه‌ره‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان”.