لاهور تاڵه‌بانی پاره‌ی خه‌یاڵی بۆ سه‌رخستنی ژیندا سه‌رف ده‌كات بزانه‌ بۆچیه‌

خواكوڕك 

پاش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ستانداردی دیاری  كردنی ئه‌ستێره‌ی ده‌نگخۆش گه‌یشته‌ كوردستان له‌ كه‌ناڵی كوردساتی سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاری له‌سه‌ر كرا به‌ناوی كورد ئایدل، چه‌ندین گه‌نج له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌شداربوون له‌و به‌رنامه‌یه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ئێستادا بۆ ئامانجی سیاسی به‌كار ده‌هێرنرێت، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆكاری ناره‌زایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌به‌رنامه‌كه‌ به‌شداربوونه‌، 

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، لاهور تاڵه‌بانی به‌رپرسی دژه‌ تیرۆر و ده‌زگای زانیاری ده‌ستی وه‌رداوه‌ته‌ ناو به‌رنامه‌كه‌، چه‌ندین ده‌نگخۆشی و ئه‌ستێره‌ به‌هێزی له‌به‌رنامه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌ده‌ره‌وه‌ ناوه‌، رێگای لێگرتوون، كه‌ سه‌ركه‌ون بۆ دواین قۆناغ، ئه‌مه‌ش هه‌م له‌رێگای هه‌ژماری ده‌نگ له‌ كه‌ناڵی كوردسات، هه‌م له‌رێگای به‌كار هێنانی پاره‌یه‌كی زۆر و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌ستێره‌كان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كه‌ناڵی كوردسات، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند،  لاهور تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی كه‌سێك به‌ناوی ژیندا كه‌ به‌شداربووی به‌رنامه‌كه‌یه‌ و خه‌ڵكی كۆبانێیه‌، به‌ سه‌رفكردنی پاره‌یه‌كی زۆر و له‌رێگای هه‌ژماری ده‌نگی كوردسات، بێكاته‌ براوه‌ی به‌رنامه‌كه‌، وه‌ رێگریش بكات له‌ به‌شداربووه‌كانی تر”.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی ئامانجی  لاهور تاڵه‌بانی له‌ سه‌رخستنی ژیندا ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆی بیباته‌وه‌ كۆبانێ و له‌وێ ئاهه‌نگێكی بۆ ساز بدات، خۆشی وه‌كو قاره‌مانی كۆبانێ پێشان بدات، بۆ ئامانجی سیاسی به‌كاری بهێنێت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” پێشتر لاهور تاڵه‌بانی چه‌ندین به‌شداربووی شاره‌كانی كوردستان وه‌ك ئاشتی عه‌زیز له‌ به‌رنامه‌كه‌ دوورخسته‌وه‌ له‌ ئێستاشدا له‌دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانی تردایه‌ بۆ سه‌رخستنی ژیندا.

Back to top button