بەوێنە:یەكێتی نوێنەرێكی دیكەی بۆ كۆمێتەی ریفراندۆم وكۆكردنەوەی پشتگیری نێو دەوڵەتی دیاری كرد

خواكوڕك
دوای ئەوەی شاندی باڵای ریفراندۆمی كوردستان بەسەرۆكایەتی بارزانی سەردانی یەكێتی ئەوروپا و برۆكسڵی پایتەختی بەلجیكایان كرد, لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا داوای پششتگیری نێو دەوڵەتیان كرد, وا بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان, هەروەها بارزانی نێونەرانی كوردستانی لە وڵاتانی ئەورپا راسپاردووە بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری نێودەوڵەتی.

خواكوڕك چەند وێنەیەكی شاندی باڵای ریفراندۆمی كوردستانی بەدەست گەیشتوون كە نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتانی ئەورپا لەگەڵ شاندی بالا دەردەكەون, له نێویدا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوسیا (ئاسۆ تاڵەبانی) برازای جەڵال تاڵەبانی و برا گەورەی لاهور تاڵەبانی گەیشتەوە شاندی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم و كەسێكی دیكە لە تیمەكەی سەرۆك زیاد بوو كە نوێنەرایەتی یەكێتی و ماڵی تاڵەبانی دەكا.

هەروەها پێشتر فوئاد حسێن رای گەیاندووە كە دوای گەڕانەوەی شاندی باڵا ریفراندۆم نوێنەرانی هەرێمی كوردستان هەوڵی كۆكردنەوەی پشتگیری نێودەوڵەتی دەدەن بۆ پرسی سازدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان.

ئاسۆ شێخ جەنگی

 

Back to top button