ڕێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ: بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی كورد بۆ بەدیھێنانی ئامانجەكانیان

 

خواكوڕك
هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەردەوامن, كە تا ئاستێكی زۆر رێكخراوەكانی نێودەولًەتی و حز و بەشێك لە وڵاتان تێگەیشتنێكی باشیان هەیە بۆ ئەم پرۆسەیە كە وا بڕیارە لە ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت, سكرتێری گشتی ڕێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ دەڵێ پشتگیری لە پرسی كورد دەكەین و بەردەوام دەبین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان.

لویس ئایالا، سكرتێری گشتی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ بە (كوردستان24) ی راگەیاندووە:” سەبارەت‌ بە بڕیاری هەرێمی كوردستان بۆ بەڕێوەچوونی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی رایگەیاند: “ئێمە ھەمیشە پشتگیریمان لە پرسی كورد كردووە و بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی كورد بۆ بەدیھێنانی ئامانجەكانیان لە داھاتوودا”.

سكرتێری گشتی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ گوتیشی: “ئێمە هاوپەیمانێكی لەمیژینەی كوردین و بەدڵنیایشەوە ئێمە بە وردی چاودێری ریفراندۆمەكە دەكەین، بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ كورد خۆی دەنگ لەسەر چارەنووسی بدات، كورد سەدان ساڵە لەپێناو دیموكراسی و مەفەكانی خۆیان خەبات دەكەن و ئێمەش ھەمیشە پستگیریمان كردوون، بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەكانیان ئێمە بەھەمان شێوە پشتگیریان دەكەین”.

 

Back to top button