مەسروور بارزانی : ئێستا دۆخی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لە ھەموو كاتێك لەبارترە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی

خواكوڕك
پرسی سازدانی ریفراندۆم لە ئێستادا زۆرترین قسەوباسی لەبارەوە دەكرێت, لەسەر ئاستی ناوخۆی كوردستان وێڕای پالپشتی بەرفراوانی حزبەكانی كوردستان و خەلكی كوردستان, دەنگێكی نەشاز هەیە كە لەهەوڵی دژایەتی كردنی ریفراندۆمە, بە بەهانەی نەگونجاوی كات, لە وەڵامدا ئەوانەدا راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت:” ئێستا دۆخی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لە ھەموو كاتێك لەبارترە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی”

مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكی دا لەگەڵ كەناڵی (كوردستان24) سەبارەت بە كاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم گوتی: “ئێستا كاتێكی زۆر گونجاوە و لەوانەیە دواشكەوتبین و پێویستە ئێمە مومارەسەی ئەو مافەی خۆمان بكەین”

سەبارەت بە ئەوەی ئاخۆ پرسی ڕیفراندۆم بۆ موزایەدەی سیاسییە ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان گوتی: “ئەمە پرسێكی نیشتمانییە و ناتوانین بڵێین نەتەوەییشە و هەموو هاووڵاتییەك لە كوردستان ئەو مافەی هەیە ئەگەر لایەنێك نایەوێ بەشداربێت لەو شانازییە ئەوە بڕیاری خۆیانە بەڵام نە موزایەدەی سیاسییە و نە حیزبییشە”.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی دوو لایەنی سیاسی لەگەڵ ڕیفراندۆم نین و پێیانوایە پێویستە كۆدەنگی هەبێت ئاخۆ بێ ئەو كۆدەنگییە ڕەهایە ریفراندۆم دەكرێت؟ مەسروور بارزانی گوتی: ” ئێمە پێمانخۆشە هەموو لایەنەكان بەشداربن و كۆدەنگی نیشتمانی سەنگێكی زیاتر دەدات بە پرسەكە بەڵام هیچ لایەنێك بۆی نییە كە ڕێگربێت لە خەڵكی كوردستان كە دەنگی خۆی بدات و بەشداری بكات.
مەسروور بارزانی گوتیشی:” : “خوێنی شەهیدانی كوردستان بۆ ئەوە بووە كوردستانێكی سەربەخۆمان هەبێت و هیچ پاشگەزبوونەوەیەك لەئەنجامدانی ریفراندۆمدا نییە و پێمان خۆشە هەموو لایەك تێیدا بەشداربن، بەڵام ئەگەر لایەنێك نەیەوێت تێیدا بەشداربێت ئەوا بڕیاری خۆیانە”
لەبارەی ئەو لایەنانەشەوە كە داوای كۆدەنگی دەكەن یان دەڵێن كاتەكە گونجاو نییە، بارزانی گوتی:” گەر تەماشای وڵاتان بكەیت دەبینی زۆر جار كۆدەنگی نەبووە، بەڵكو كەسانێك داكۆكیان كردووە لەو دۆزە، بە ھەر حاڵ پرسی سەربەخۆیی پرسێكی دیموكراسییە و گەر لایەنێك نەیەوێ بەشداری بكات ئەوە بڕیاری خۆیەتی، بەڵام سەربەخۆیی بۆ ئەو كەسانەشە كە دەنگیان پێنەداوە.
راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش گوتیشی “ئامانجی ئێمە جێبەجێكردنی بڕیاری خەڵكی كوردستانە كە زۆرینەی خەڵك لە گەڵ پرسی ڕیفراندۆم و دەنگدانن بە بەڵێ”.

 

Back to top button