مەهاباد قەرەداغی: گۆڕان سیاسیەتی ئیلاو بیلا دەكات, ئەوەی گۆڕان دەیكات بەئاشكرا خۆكوژییە

خواكوڕك
سیاسەتی نا بەرپرسانەی بزووتنەوەی گۆڕان تا دێت كاردانەوەی لە لایەن نوسەران دلسۆزانی وڵاتی لێدەكەوێتە بە جۆرێك كەم نوسەر هەیە لە بارەی ئەم شێوازە سیاسیەتكردنە بزووتنەوەی گۆڕانی رەخنە نەكردبێت لە دواهەمین نوسینیدا ژنە نوسەرێكی كورد رەخنەی توند لە بزووتنەوەی گۆڕان دەگرێت, سیاسەتی گۆڕان بە پرۆسەی خۆكوژی ناودەبات.

مهاباد قەرەداغی نووسەر و ئەندامی یەكێتی نووسەرانی كورد لەژێر مانشێتی “بزوتنەوەیەك لە پرۆسەی خۆكوژیدا” نووسیویەتی: ئەو (وڕك گرتن)ەی ناوی لێنراوە”سیاسەت” و بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا پەیڕەوی دەكات، لە چوارچێوەی زانستی سیاسەتدا دەكاتە “خۆكوژیی”!

ئەو ئەندامەی یەكێتی نوسەرانی كورد دەشلێت:” ئەو دژایەتییە سەرسەختانەی “ریفراندەم بۆ سەربەخۆیی كوردستان” كە میدیای بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندام پەرلەمانەكانی وەكو ڕابوون و هۆشیار و سروە و هتد دەریدەبڕن، لە چوارچێوەی سایكۆلۆجیای سیاسەتدا بە دڵنیاییەوە دەكرێت وەك خۆكوژیی لێك بدرێتەوە, هەركەسێ گوێی لە وتەكانی هۆشیار و سروە و ڕابوون بێت لە میدیاكانەوە و ئەلف و بێیەكی زانست و هونەری سیاسەت و كەمێكیش سایكۆلۆجیا بزانێت، بۆی دەردەكەوێت ئەوانەی ئەوان ئەمڕۆ دژ بە “ریفراندەم بۆ سەربەخۆیی كوردستان” دەیڵێن، پێكێكی ژەهرە و دەرخواردی حیزبەكەیانی دەدەن.

قەرەداغی دەشڵێت: سیاسەت؛ هونەری ئاڵوگۆڕكردن و دانوستانە نەك وڕكگرتن و ئیللا و بیلا! سیاسەتكردن؛ خوێندنەوەی ساتبەساتی واقیعە و هەڵسوكەوتی دروستە لەگەڵ ئەو ساتانە نەك سووربوون لەسەر ڕای پار و پێرار! ئەو بارودۆخەی ئێستا لە ئارادایە و ساتی “خۆئامادەكردنە بۆ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستان”، سیاسەتێكی عەقڵانی پێویستە نەك “سۆزناك”!
ئەو ژنە نوسەرە دەشنوسێت :” بزوتنەوەی گۆڕان پێی وایە بەم سیاسەتەی دژایەتییەكی سەرسەختی حیزبە نەیارەكەی خۆی دەكات، بەڵام رێك بە پێچەوانەوە ئەو سیاسەتەی ئێستا گۆڕان پەیڕەوی دەكات لە بەرژەوەندی “پارتی” و لە دژی خوودی خۆیەتی.

ئەو ئێستا هەركەسێك و هەر لایەنێك باسی سەربەخۆیی كوردستان بكات پێی دەڵێت كۆیلەی پارتییە یان پاشكۆی پارتییە، ئەمەش یەك شت دەسەلمێنێت و لە سیاسەتدا هەر یەك مانای هەیە ئەویش ئەوەیە كە “پێشڕەوی كورد پارتییە”! بەڵێ گۆڕان بەم سیاسەتەی ئێستا پەیڕەوی دەكات بەدەم خۆكوشتنەوە پارتی بەهێزتر دەكات و خزمەتێكی بێوێنەی پارتی دەكات!

 

Back to top button