خواردنی نانی به‌یانی مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و چه‌وری له‌ش ناهێڵێت

خواكوڕك

نانی به‌یانی یه‌كێكه‌ له‌ ژه‌مه‌ هه‌ره‌ گرنگ و پرڤیتامینه‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ و گرنگه‌ هه‌موو مرۆڤێك كاتێك له‌ خه‌و هه‌لده‌ستێت نانی به‌یانی بخوات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردنی به‌یانیان وه‌زیه‌كی باش و ته‌ندرووستیه‌كی باش ده‌به‌خشێت به‌ له‌ شی مرۆڤ و هه‌میشه‌ وات لیده‌كات هه‌ست به‌ هێز و توانا بكه‌یت و هاوكات هۆكاری ساغ و سه‌لامه‌تیشه‌.

سوده‌كانی نانی به‌یانی له‌ هه‌ژمار نایه‌ن به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند سوودێكی نانی به‌یانی هه‌ن كه‌ پیویسته‌ هه‌مووان بیزانن:-

1- لە دوای نانی بەیانی مێشک چالاک دەبێت، ھەروەھا وریا دەبیتەوە بیرت بەھێز دەبێت و ئەگەری توشبونت بە نەخۆشی لەبیرچونەوە کەمترە .

2- وزە و تواناکانی لەش بەھێز دەکات بەتایبەتی ئەگەر نانی بەیانیت دەوڵەمەند بێت بە پێکھاتەی پرۆتینی، ھەروەھا بەرگری لەش بەھێز دەکات دژی نەخۆشیەکان .

3- خواردنی نانی بەیانی یارمەتی دابەزین و توانەوەی چەوری دەدات، بەتایبەتی لە ئاستی کەمەر و ورگ .

4- بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ئەمەریکی ئەو کەسانەی بەردەوام نانی بەیانی بەشێوەیەکی رێک دەخۆن، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە کەمترە لە کەسانی تر بەرێژەی لە %٣٠ .

5- وزە و تواناکانی لەش بەھێز دەکات بەتایبەتی ئەگەر نانی بەیانیت دەوڵەمەند بێت بە پێکھاتەی پرۆتینی، ھەروەھا بەرگری لەش بەھێز دەکات دژی نەخۆشیەکان .

6- خواردنی نانی بەیانی بەشێوەیەکی یەکسان و رۆژانە یارمەتیت دەدات بەدرێژای رۆژەکەت بڕی کەم کەم نان بخۆیت و زیاخۆری نەکەیت .

 

Back to top button