هێلكه‌ ناهێڵێت مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ببێت

خواكوڕك

وه‌ك زانراوه‌ هێلكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ گرنگ و پر سووده‌كان، توێژەرەوەکان لە فینلەندا ئەنجامی توێژینەوەیکی نوێیان ئاشکرا کرد و تیایدا ئەوەیان ئاشکرا کردوە خواردنی چوارھێلکە لەھەفتەیەکدا ئەگەری توشبون بەشەکرەی جۆری دووەم و سێیەم کەمدەکاتەوە و ڕێژەی شەکر لەخوێندا کەمدەکاتەوە.

هه‌روه‌ها لەتوێژینەوەیەکی پزیشکی کە لە گۆڤاری (دەیلی تەلەگرافی بەریتانیدا) بڵاوکراوەتەوە” تیادا ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیە ئاشکرا کردوە کە دوو ھەزار و ٣٣٢ پیاو بەشداریان کردوە کە تەمەنیان لەنێوان ٤٢ بۆ ٦٠ ساڵیدا بوە و ئەنجامەکەش بەو شێوەیە بوو ئەو پیاوانەی لەماوەی یەک ھەفتەدا چوار ھێلکەیان بەشێوەی کوڵاوی خواردبوو ئەگەری توشبونیان بەشەکرەی جۆری دووەم بەڕێژەی %٣٧ کەمیکرد لەچاو ئەو کەسانەی کە ھەفتەی یەک ھێلکەیان خواردبوو.

Back to top button