بۆچی خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ له‌ به‌یانیان به‌سوده‌.؟ هۆكاره‌كان چین.؟

خواكوڕك

وه‌كو زانراوه‌ لیمۆ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ رووه‌كیه‌كان و سودێكی ئیجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ، له‌ هه‌مانكاتدا لیمۆ سودی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی مرۆڤ ده‌پارێزێت و وا ده‌كات دووربێت له‌ كێشه‌ی ته‌ندروستی. ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامی (C) تێدایه‌ به‌رگری له‌ش به‌ هێز ده‌كات دژی نه‌خۆشی و پێستی مرۆڤ جوان ده‌كات.

له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش پێویسته‌ به‌یانیان ئاوی لیمۆ بخۆرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندرووستیه‌كی باش و له‌شێكی رێكت هه‌بێ:-

1- كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات.‌

2- به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات.

3- مێشك به‌هێز ده‌كات.

4- ده‌بێته‌ هۆی پاككردنه‌وه‌ی پێست.

5- پاككردنه‌وه‌ له‌ش له‌ ماده‌ ژه‌هراویه‌كان.

6- بۆ دابه‌زینی كێش به‌سووده‌.

7- دژی شێرپه‌نجه‌یه.

Back to top button