نارەزایەتیەكان لەدژی پەیەدە لەبەرفرەوانی دایە

خواكوڕك

لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە، حزبی دیموكراتی كوردستانی_ ئێران دەلێت لە حاڵێکدا کە وەزعی سووریە ڕۆژبەڕۆژ هەستیارتر دەبێ و پێویستیی یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا پتر خۆی دەردەخا، بەداخەوە شاهیدی چەند ڕووداو و کردەوەی نەشیاوی گرتن و ڕاونان و ئازاردانی ئەندامانی سەرکردایەتی چەند هێزی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی ڕۆژئاوا و لە چەند شاری ئەم بەشەی کوردستان بووین.

هەر لە راگەیاندراوەكەى حدكا دا هاتووە, ئەو جۆرە کردەوانە دەرحەق بە پارت و ڕێکخراوەکانی دیکەی کورد نەک یارمەتی بە یەکگرتوویی کورد لە پێناو دەستەبەربوونی مافەکانیان نادا، بەڵکوو کێشەکانی ناوماڵی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا قوڵتر دەکاتەوە و زیان بە بەرژەوەندیی کورد لەو بەشەی کوردستان دەگەیەنێ.

 

هەورەها دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە هەمیشە پاڵپشتی خوشک وبرا کوردەکانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا و پشتیوانی دابینبوونی مافەکانیان بووە و هەیە ئەم شێوە هەڵسوکەوتەی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا بە ناڕەوا دەزانێت.

 

حدكا داوایەك ئاراستە دەكات و دەلێت هەر لەو پێوەندییەدا داوای برایانەمان ئەوەیە هەموو هێز و لایەنەکانی کورد لە سووریە خۆیان لە هەر کردەوەیەک دژ بە یەکگرتوویی کورد ببوێرن و ڕەوتێک لە تەبایی و یەکدەنگی بگرنە بەر کە لە بەرژەوەندی دۆزی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوادا بێ.

 

Back to top button