ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ده‌ركردنی له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی هاته وه‌ڵام

خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و واژۆی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، ئاریز عبدالله وه‌كو سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له به‌غدا دانرا، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنه‌كه كه ئاڵا تاڵه‌بانیه ده‌ڵێت” له‌و بڕیاره ده‌كۆڵمه‌وه ئاگاداری نیم.
پاش كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی و واژۆی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (كۆسره‌ت ره‌سوڵ) ئاڵا تاڵه‌بانی له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و به فه‌رمی ئارێز عبدالله ئەندامی سەرکردایەتی دانرا، له‌و باره‌وه (ئاڵا تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی پێشووتری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه” ئاگاداری دوورخستنه‌وه‌م نیم و پێم سه‌یره.! پێویسته له هۆكاری لابردنم بكۆڵمه‌وه دواتر قسه‌ی خۆم هه‌یه،
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” بڕیاری دانانی ئارێز عبدالله له‌شوێنی ئاڵا تاڵه‌بانی، له‌میانه‌ی نوسراوێكدا راگه‌یاندراوه” كه واژۆی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یه‌كه‌می سکرتێری گشتی یەکێتی لەسەرە، لە نووسراوەکەشدا هاتووە کە بڕیارەکە لە رۆژی دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت.
لابردنی ئاڵا تاڵه‌بنیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵی ئافاقی سه‌ر به‌نوری مالیكی باسی له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كرد و عه‌شیره‌تی تاڵه‌بانی كرد به به‌شێك له بنی ئه‌سه‌د، كه هۆزێكی شیعه‌یه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، تا گه‌یشت به لابردن و عه‌فا كردنی له پۆستی سه‌رۆكی فراكسینۆی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق.