ریال مه‌درید بۆندی له‌گه‌ڵ باشترین یاریزانی یۆرۆ مۆركرد

خواكوڕك

پاش هه‌وڵدانێكی زۆر بۆ رازیكردنی سیبالۆسی لاو بۆ هێنانی بۆ ریزی یانه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌نجام یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ فه‌رمی واژۆكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سیبالۆس راگه‌یاند.

یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ یاریزان دانی سیبالۆسی 20 سالان راگه‌یاند، كه‌ بۆ ماوه‌ی 6 وه‌رز بۆندی له‌گه‌ڵ واژۆكردووه‌ به‌ بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ.

به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵییه‌كان له‌ ئیسپانیاوه‌” سیبالۆس له‌ 20/7 پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارن و هانده‌رانی مه‌لیكی ده‌كرێت و له‌ 21 مانگیش به‌شداری كه‌مپی یانه‌كه‌ ده‌كات بۆ ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ.

Back to top button