گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش كه‌ ئافره‌ت بوو به‌ پله‌ی وه‌زیر ده‌ستگیركرا

خواكوڕك

گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش به‌ پله‌ی وه‌زیر كه‌ ئافره‌ت بووه‌ له‌ كه‌مپێكی ئاواره‌كان له‌ قه‌زای داقوق ده‌ستگیركرا.

به‌پێی زانیارییه‌ك له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك، دوێنێ هه‌ینی 14/7/2017 له‌ كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ قه‌زای داقوق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی داعش كه‌ ئافره‌ته‌ به‌ ناوی (ته‌غرید عبدالله‌ به‌یاتی) ده‌ستگیركرا.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان” وه‌زیره‌ ئافره‌ته‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌وه‌ خۆی خزاندۆته‌ نێو ئاواره‌كان و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بووه‌ له‌ نێو ئاواره‌كان له‌ كه‌مپه‌كه‌ خۆی بشارێته‌وه‌ پاشان بێته‌ نێو شاری كه‌ركوك، به‌ڵام پاش چاودێرییه‌كی ورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

Back to top button