به‌ وێنه‌… سێ كچی كوردی ئێزیدی رزگار كران له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش

خواكوڕك

به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی رزگاركردنی كوردانی ئیزدی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی كوردانی ئیزیدی، سی كچی تری كوردی ئێزدی له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگار كردا و شاد بوونه‌وه‌ به‌ خانه‌واده‌كانیان.

(حسێن قائیدی) بەرپرسی نوسینگەی ئازادكردنی ڕفێنراوانی كوردانی ئێزدی لە لێدوانێكی ڕۆژننامەوانیدا ڕایگەیاند” دوێنێ هەینی توانیویانە سێ كچی ئێزدی ڕزگار بكەن بە ناوەكانی (سوزان حەیدەر سەعید) و (زەهرا حەیدەر سەعید) و (ئەحلام خەیرو حەجی) كە سەرجەمیان خەڵكی گوندەكانی سەر بە قەزای شەنگالن و ماوەی سێ ساڵە لەدەست چەكدارانی داعش دا بوون، له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ رزگار كراون  و راده‌ستی ماڵبات و كه‌س و كاره‌كانیان كرایه‌وه‌.

به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی رزگاركردنی كوردانی ئیزدی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” تاوەكو ئێستا 3055 كوردی ئێزدی ئازادكراون و زیاتر لەو ژمارەیەش لەدەستی چەكدارانی داعش ماونەتەوە.

Back to top button