سوده‌كانی گه‌ڵا مێو بۆ له‌شی مرۆڤ له‌ هه‌ژمار نایه‌ن

خواكوڕك

گه‌ڵا مێو یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڵا ره‌نگین و پڕ فیتامینه‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ و له‌ درووستكردنی یاپراخ دا به‌كارده‌هێندرێت و زیاتر له‌ به‌هاراندا به‌ كارده‌هێندرێت،چه‌ندین سودی گرنگی هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ.

سوودەکانی گه‌ڵا مێو بۆ له‌شی مرۆڤ بریتن له‌مانه‌:-

  1. گەڵامێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینێکی زۆر بەتایبەتی ڤیتامین A,H,B6,K، ڤیتامین K یارمەتی لەش دەدات کاتێک تووشی خوێن بەربوون یان برینێک دەبێت، رێگانادات خوێنێکی زۆر بڕوات.
  2. گەڵامێو بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە وەک “کالیڤینولات، فلافونوید” کە دژی هەوکردنە،لەلایەکی دیکەوە گەڵامێو دەوڵەمەندە بەترشە چەوری بەسوود وەک ئۆمیگا سێ کە بەسوودە بۆ لەش و قژ و پێست لەڕووی زانستی و تەندروستیەوە.
  3. بەگشتی ڕێژەی کالۆری تێیدا ئاساییە و زۆرنییە، لە 5 گەڵای مامناوەنددا بڕی 14 کالۆری هەیە
  4. کانزا بەسوودەکانی وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم زۆر گرنگن بۆ ئێسک و ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ، گەڵامێویش دەولەمەندە بەم پێکهاتانە جگە لە بوونی پۆتاسیم و سۆدیۆم و ئاسن و ریبوفلافین و ترشی فۆلیک و نیاسین و مەنگەنیز.
  5. یەک کوپ گەڵامێو بڕی 1.5 گرام ماددەی ڕیشاڵی تێدایە کەیارمەتی کرداری هەرس دەدات.
Back to top button