هه‌نگوین جگه له‌وه‌ی شیفایه بۆ ده‌یان نه‌خۆشی كۆمه‌ڵیك سودی زۆر گرنگ و تایبه‌تی هه‌یه بیزانه
خواكوڕك
هه‌نگوین یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی كه سودێكی زۆری بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه، هه‌روه‌ك له پێشوو و ئێستاشدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین نه‌خۆشی به‌كاردێت و به‌كاریش هاتووه، له ئێستاشدا هه‌م وه‌كو خواردن هه‌م بۆ نه‌خۆشی له زۆرێك له ووڵاتان به‌كارده‌هێندرێت.
هه‌نگوین وه‌ك زانراوه شیفایه و ده‌رمانی زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كانه، كۆمه‌ڵێك سودی سه‌رسورهێنه‌ریشی هه‌یه له‌وانه:-
1- زۆر باشه بۆ برین ئه‌گه‌ر ڕۆژی (3)جار چه‌وری بكه‌ی بۆ ماوه‌ی (41) ڕۆژ.
2 -له‌شی مرۆڤ زۆر به‌هێز ده‌كات و ئه‌عسابی هێمن ده‌كاته‌وه.
3-گه‌ده زۆر به ئاسانی و خێرایی وه‌ری ده‌گرێ.
4-زۆر یارمه‌تی گه‌ده ئه‌دات بۆ هه‌رس كردن.
5- بۆ حه‌ساسیه‌تی چاو زۆر به‌سووده ئه‌گه‌ر وه‌ك مه‌ڵهه‌م به‌كاربهێنرێت.
6-وه‌ك شیرینییه‌كانی تر زیان به ددان ناگه‌یه‌نێت.
7- ژانی جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و، ئه‌گه‌ر پێشی چه‌وور بكرێت هه‌وكردنه‌كانی ناهێڵێت.
بۆ قژ كارگه‌ریی زۆری ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ بكرێت و لێی بدرێت.
9- ره‌نگی ده‌م‌وچاو جوان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌یتی زیتون تێكه‌ڵا بكرێت و پێی چه‌ور بكرێت.
10- زۆر كاریگه‌ره بۆ (دا‌و الصدف) ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌شێوه‌ی چه‌ور كردن به‌كار بهێنرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر بێت، پێویسته له ژێر ڕێنمایی پزیشكێكی (گبّ النّبوی)دا ئه‌م ده‌رمانه به‌كار بهێنرێت.
11- زۆر باشه بۆ (جیوبی ئه‌نفی) ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر لوت دابنرێت و به لۆكه ببه‌سترێت تا به‌یانی بۆ ماوه‌ی (31) ڕۆژ.
12-هه‌ر نه‌خۆشییه‌كت هه‌بێت به‌یارمه‌تیی خوای گه‌وره چاره‌سه‌ری ده‌كات.
13- بۆ (وشكه بیرۆ) به‌كار ده‌هێنرێت و ڕۆژێ (3) جار پێی چه‌ور بكرێت.
14- له‌گه‌ڵ ئاوی گێزه‌ر تێكه‌ڵ بكرێت بۆ زیپكه‌ی ده‌م‌وچاو زۆر سوودی ده‌بێت، كه‌پێی ده‌ڵێن (حه‌ب‌وشه‌باب).