په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیركرا و به‌ 30مانگ زیندانیكردن سزادرا

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ له‌ لایه‌ن دادگای سنوری غازی عه‌نتاب سزای 30 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌ تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ و بانگه‌شه‌كدرن بۆ هه‌ده‌په‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان له‌ توركیا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ (باسیمه‌ كۆنجا) په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌به‌ر پروپاگه‌نده‌ كردن و بانگه‌شه‌كدرن بۆ هه‌ده‌په‌، له‌ لایه‌ن دادگای ناوچەی غازی عەنتاب لەباكووری كوردستان سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر سەپاند و بڕیارەكەش چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، دادگای ناوچەی غازی عەنتاب لە دانیشتنی فەرمی خۆیدا لێكۆڵینەوەی لەسەر دۆسیەكە كردو سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ دەركرد.

دواتر دۆسیەكەی نێردایە دادگای چواری تاوانە قورسەكانی باتمان تا بۆچوونی خۆیان لەسەر بدەن، دەستەی دادوەرییش لێكۆڵینەوەی لە دۆسیەكە كردو ئەو سزایەی بە گونجاو زانی و بڕیارەكەی پەسندكرد، بەمەش بڕیاری زیندانی بۆ 30 مانگ بەسەر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ سه‌پێندرا.

Back to top button