میوه‌ی شوتی باشترین خۆراكی هاوینه‌یه‌

خواكوڕك
یه‌كێك له‌و به‌روبوومانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تای وه‌زری هاوین ده‌رده‌كه‌ون، میوه‌ی شووتیه‌. پسپۆڕانی بواری خۆراكناسی ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌میشه‌ پێستێكی تازه‌ و جوانیان هه‌بێت، با خوانه‌كانیان رۆژانه‌ شووتی له‌سه‌ر بێت.

لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ خواردنی شووتی لەش لە وشکبوون دەپارێزێت و شلەی پێویستی بۆ دابین دەکات. هه‌روه‌ها بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین تیایدا و ھەروەھا بوونی بڕێکی زۆری ئاو لە شووتیدا کە پێست بە شێداریی دەھێڵێتەوە و لەش لە ژەھرەکان پاک دەکاتەوە.

به‌شێكیتر له‌ سوده‌كانی ئه‌م میوه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ بوونی ڤیتامین سی، خواردنی ئەو میوەیە سوودێکی زۆری بۆ لەش بەشێوەیەکی گشتی و پێست بە تایبەتی ھەیه‌. هه‌روه‌ها شووتی جگە لەوەی سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستیی دڵ و کاری چالاک دەکات، ھاوکات مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت و فشاری بەرزی خوێن نزم دەکاتەوە.

پسپۆڕان دەڵێن خواردنی شووتی ماسولکەکان چالاک دەکات و ئازارەکانیان ھێوردەکاتەوە و گرژبوونیان چارەسەر دەکات، بۆیە وەک ھێورکەرەوە و ئازارشکێنی ماسولکە سەیر دەکرێت. هه‌روه‌ها خواردنی شووتی بەشێوەیەکی بەردەوام، لەش لە چەندین جۆری شێرپەنجە دوور دەخاتەوە، بەتایبەت شێرپەنجەی پرۆستات، چونکە بڕێکی باش لە ماددەی (لیکۆبین) لەخۆدەگرێت کە دژی دروستبوونی شێرپەنجەیە.

Back to top button