فلۆرینتینۆ پێرێز له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ یاریزانێكی كه‌ تازه‌ كڕیویه‌تی داوای بڕی 500 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆندی له‌گه‌ڵ یاریزانی ناوڕاستكاری یانه‌ی ریال بێتس مۆركرد و به‌ فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی سیبالۆسی 20 ساڵی راگه‌یاند، له‌ ئێستادا پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و یاریزانه‌ نرخه‌كه‌ی نیوملیار یۆرۆیه‌.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوه‌” یانەی ریال مەدرید بە بڕی (18) ملیۆن یۆرۆ بۆندی لەگەڵ سیبالۆس واژۆكردووە و تا ساڵی (2023) لە تیپەكە دەمێنێتەوە، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ی اریزانه‌ گرنگ و لێهاتووه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانه‌ به‌ ئینێستا ده‌ناسرێت و ریالیش ده‌یه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌كی باش پارێزگاری لێبكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید بریاریداوە نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی سیبایۆس بگاتە (500) ملیۆن یۆرۆ”.

واتە هەر تیپێك بیەوێت لە داهاتوو بۆند لەگەڵ سیبایۆس واژۆ بكات دەبێت نیو ملیار یۆرۆ بداتە ریال مەدرید ، ئەمەش رێگایەكە بۆ رێگری كردن لە یانەی بەرشلۆنە بۆ ئەوەی نەتوانێت بۆند لەگەڵ ئەم ئەستێرەیە واژۆ بكات”.

Back to top button