ئێران به‌رده‌وامه له ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ناوه‌خۆی كوردستان
خواكوڕك
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه ئێران بۆ دژایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، پڕسی جیابوونه‌وه له‌عێراق، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كردۆته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان سه‌ره‌تا ئێران له‌رێگای بانگێشت كردنی مام جه‌لال بۆ ته‌هران ده‌ستی به‌جوڵه كردووه، بۆ دژایه‌تی خواستی سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان، له‌ئێستاشدا له‌زاری نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی و یه‌كێتی له ئێران بانگێشتی یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ رێگری كردن له‌خواستی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.
نازم عومەر دەباغ هه‌روه‌نها ده‌لێـ”لەسەر بانگهێشتی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران، شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 16-7-2017 دەگەنە تاران گوتیشی” شاندەكە بە سەرپەرشتی كۆسرەت ر‌سوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی و ئەندامێتی هەریەك لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ، مەحموود سەنگاوی ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و چەند بەرپرسێكی دیكەی حیزب دەبێت”.
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، ئاماژەی بەوەشدا بەرنامەی سەردانەكەیان باس كردن دەبێت لە پەیوەندیەكانی هەردوولا و دۆخی سیاسی ناوچەكە و گوتیشی “پێدەچێت باس لە ریفراندۆم بكرێت، پێشتریش گوتومە كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقن و هەمیشەش گوتویانە، پشتگیری هەر پرۆژەیەك دەكەین، بەڵام لە چوار چێوەی دەستوری عێراقدا بێت”.