وه‌ڤدی هه‌رێم پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌چن بۆ به‌غدا

خواكوڕك 

محه‌مه‌د هاودیانی ئه‌ندامی شاندی باڵای ریفراندۆم له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌ڤدی بالای ریفراندۆم بۆ به‌غدا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، ده‌لێت تا ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت، وه‌ڤدی باڵای ریفراندۆم، سه‌ردانی به‌غدا ناكات.

محه‌مه‌د هاودیانی نوێنه‌ری یه‌كگرتوو له كۆمیته‌ی ریفراندۆم بۆ ئه‌وروپا رایده‌گه‌ێنێت، “سەردانیکردنی شاندەکان بۆ بەغدا و وڵاتانی ھەرێمی و عەرەبی، پەیوەستە بە کۆمیتەی باڵای ڕیفراندۆمەوە، ھەروەھا لە دانیشتنی داھاتوودا بڕیار لەسەر کاتی ڕۆشتنی ئەو شاندانە دەدرێت” ئەو ئەندامەی شاندی باڵای ڕیفراندۆم ڕوونی کردەوە: بە بۆچوونی من و بە پێی ئەو تێڕوانین و تێگەیشتنەی من، شاندی گفتۆگۆی ھەرێمی کوردستان لە دوای پرۆسەی ڕیفراندۆم سەردانی بەغدا دەکەن، نەک لە پێش پرۆسەکە“.

له‌باره‌ی پێشوازی وڵاتانی ئه‌وروپا و هه‌ڵوێسته‌كانیان، محەمەد ھاودیانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێشوازیکردنی وڵاتانی ئەورووپی بۆ شاندەکەی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی ئەرێنی بووە، هەرێمی(فلاندەس)یش بڕیاری داوە کە چاودێر بۆ پرۆسەکە بنێرێت”.

Back to top button