لاهور تاڵه‌بانی: 500000هه‌زار دۆلاری بۆ ژیندا گه‌نجۆ سه‌رف كردووه‌

خواكوڕك 

پاش ئه‌وه‌ی خواكوڕك ئاشكرای كرد كه‌ سیناریۆی لاهور تاڵه‌بانی بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌شداری بووی به‌رنامه‌ی كورد ئایدل( ژیندا گه‌نجۆ) له‌ به‌رنامه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ لاهور تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت بی باته‌وه‌ بۆ كۆبانێ له‌وێش بۆ نمایشی سیاسی ئاهه‌نگی بۆ بكات، وه‌ك قاره‌مانێك خۆی له‌و سیناریۆیه‌ پێشان بدا، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێت كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی لاهور تاڵه‌بانی سه‌رفی كردووه‌ له‌سه‌رخستنی (ژیندا گه‌نجۆ) له‌و به‌رنامه‌یه‌، 500000 هه‌زار دۆلاره‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، بۆ ده‌رچوونی كچه‌ به‌شداربووی به‌رنامه‌ی كورد ئایدلی كه‌ناڵی كوردسات، ” لاهور تاڵه‌بانی” به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی، ( 500000) هه‌زار دۆلاری سه‌رف كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ره‌شه‌ی له‌چه‌ندین كۆمپانیا كردووه‌، كه‌ پاڵپشتی چه‌ند به‌شداربوویه‌كیان كردووه‌، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌ پاڵپشتیان ناچار ده‌بێت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان دابچێته‌وه‌”.

پێشتر ( خواكوڕك ) ئاشكرا كردبوو، لاهور تاڵه‌بانی سیناریۆیه‌كی بۆ سه‌رخستنی كچه‌ به‌شداربووی كورد ئایدلی كه‌ناڵی كوردسات ژیندا گه‌نجۆی خه‌ڵكی كۆبانێ هه‌یه‌، بۆ سه‌رخستنی و پاشان بردنه‌وه‌ی بۆ كۆبانێ و دروست كردنی ئاهه‌نگێك بۆ نمایشی سیاسی و خۆ به‌پاڵوان پێشاندان هه‌یه‌، بۆ ئه‌م سیناریۆیه‌ش لاهور تاڵه‌بانی بۆ سه‌ر خستنی ناو براو له‌ به‌رانامه‌كه‌، 500000 هه‌زار دۆلاری سه‌رف كردووه‌”.

Back to top button