كێشه‌كانی گۆڕان به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌روات

خواكوڕك

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ میدیاكانی گۆڕان، داوا له‌ قادری حاجی عه‌لی ده‌كرێت له‌ پێشبركێی پۆستی رێكخه‌ری گشتی پاشه‌كشه‌ بكات، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و داوایه‌ی به‌تووندی ره‌د كردۆته‌وه‌، له‌ئێستادا له‌نێوان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و قادری حاجی عه‌لی كێبركێیه‌كی تووند هه‌یه‌، بۆ رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان”.

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، پێشنیار كراوه‌ بۆ قادری حاجی عه‌لی كه‌ له‌ پێشبركێی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان بكشێته‌وه‌، به‌ڵام ناوبراو به‌تووندی ئه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌، له‌ئێستاشدا كێبركێ تووند له‌ناو گۆڕان له‌نێوان عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و قادری حاجی عه‌لی ده‌ستی پێكردووه‌، بۆ رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، هێشتا هیچ باسێكی فه‌رمی له‌سه‌ر كاندید كردنی كه‌سێك بۆ شوێنی نه‌وشێروان مسته‌فا دیاری نه‌كراوه‌، وه‌ هێشتا هیچ لیستێكیش دانه‌نراوه‌ بۆ خۆكاندید كردنی كه‌سه‌كان، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ناو گۆڕان و میدیاكانی ئه‌و حزبه‌ ده‌گوزه‌رێت، تووندی باڵه‌كانی ناو گۆڕانه‌ دژ به‌ یه‌كتر”.

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ ململانێی تووند تا ئاستی دژایه‌تی له‌نێوان( عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و قادری حاجی عه‌لی) هه‌یه‌، بۆ رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، ئه‌و دوو كه‌سه‌ شانسی وه‌رگرتنی رێكخه‌ری گشتیان زۆر به‌هێزه‌، له‌ئێستادا له‌ میدیاكاندا، هه‌وڵ و ئاراسته‌ هه‌یه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر كاڵكردنه‌وه‌، ده‌نگ و پێگه‌ی یه‌كتر ده‌ده‌ن، له‌نوێترین زانیاری دا كه‌ میدیاكانی یه‌كێتی و گۆڕان بڵاویان كردۆته‌وه‌، گوایه‌ پێشنیار هه‌یه‌، بۆ پاشه‌كشه‌ی قادری حاجی عه‌لی، به‌ڵام كه‌سانی نزیك له‌و سه‌ركرده‌ی گۆڕان به‌تووندی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌”.

پێشتر له‌ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی نیمچه‌ فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاشكرا كرا، كه‌ ته‌واوی ماڵ و موڵكی گۆڕان كه‌ له‌سه‌ر نه‌وشێروان مسته‌فا تاپۆبوو، گواسترایه‌وه‌، سه‌ر ناوی چیا نه‌وشێروان مسته‌فا، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌، ئه‌و كاری كه‌ نه‌وشێروان له‌ گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی موڵكه‌ دارایه‌كانی گۆڕانی بۆ سه‌ر چیای گوڕی كردی، بۆ ئه‌وه‌ بوو ئاراسته‌ی گۆڕان له‌چوارچێوه‌ی به‌هێزی سێبه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا بمێنێته‌وه‌، رێكخه‌ری گشتی ئه‌گه‌ر چیا نه‌بێت ئه‌وه‌ بێشك كورسیه‌كی بۆش و ته‌شریفاتی ده‌بێت، چونكه‌ له‌ئێسادا رێكخه‌ری بریار ده‌ری گۆڕان كه‌ ته‌واوی دارایی و مه‌عنه‌وه‌ گۆڕانی لێ كۆكراوه‌ته‌وه‌، چیا نه‌وشێروان مسته‌فایه‌، زه‌مینه‌ی به‌ بنه‌ماڵه‌ بوونیش به‌ته‌واوی له‌ ناو گۆڕان به‌رجه‌سته‌كراوه‌ بۆ كور و خانه‌واده‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا”.

Back to top button