برای پێشمهرگهیهكی كۆمۆنیست چی بۆ نهوشێروان مستهفا نووسیوه
خواكورك
رۆژی 14ی 7ی 2017، (17) ساڵوهگهری تیرۆركردنی پۆلێك پێشمهرگهی كۆمۆنیسته كه له سلێمانی له گردی عهلی ناجی لهبهردهم ماڵی نهوشێروان مستهفا رێكخهری گشتی گۆڕان و جێگری پێشووی یهكێتی دا روویدا، پاشان كۆمهنیستهكان نهوشێروان مستهفایان بهتیرۆری ئهو پۆڵه پێشمهرگهیهی كۆمهنیست تۆمهتبار كرد لهو بارهیهوه، ئیسماعیل محەمەد رۆستەم برای یەكێك لەو پێشمەرگانە لە ساڵوەگەڕی رووداوی تیرۆركردنی ئەو پۆلە شەهیدە و لە نامەیەكدا وردەكاری رووداوەكە باس دەكات، ئەو نائومێدی خۆی پێشان دەدات دوای ئەوەی دادگاكانی سلێمانی نەیاتوانی سكاڵاكەی بۆ یەكلا بكەنەوە، بۆیە ئەو لە ساڵوەگەڕی رووداوەكەدا دەڵێ دەچمە سەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا و داوای شوێنی گۆڕی براكەمی لێ دەكەم”.
له نامهیهكی دا برای شههیدی پێشمهرگهی كۆمهنیست دهنووسێـ”سبەی( كه دهكاته رۆژی ههینی 14ی 7ی 2017) دهلێـ” ئەڕۆم بۆ گردەكە و سەردانی گۆڕی نەوشێروان دەكەم ..!!! ئەمەوێ سبەی 14/7 بچمە سەردانی گۆڕەكەی نەوشێروان و پێی بێژم كوا گۆڕی براكەم ..!!؟، بەڵی سبەی دەڕۆمە سەر گۆڕەكەی نەوشێروان و پڕ بە گەرووم هاوار دەكەم و ئێژم كوا تەرمی براكەم؟، هاوار دەكەم و ئێژم بەچی حەقێك پێنج گەنجی خێرلەخۆ نەدیووی ئەم وڵاتەت تیرۆر كرد و دەستیشت گرت بەسەر تەرمەكانیاندا؟.
ههر له نووسینهكهی دا(ئیسماعیل محەمەد رۆستەم) برای پێشمهرگهیهكی شههید، كه كۆمهنیست بوون و لهبهردهم ماڵی نهوشێروان مستهفا تیرۆر كران، دهنوسێـ” ئەمەوێ لە گردەكەوە بێژم باشە ئەو گەنجانە حەقی ژیانیان نەبوو؟، باشە پاش تیرۆركردنیان ئەوانیش قابیلی ڕێوڕەسم و پرسە نەبوون؟، حەقی ئەوەیان نەبوو دوا قسەیان لەناو خانەوادە و ئازیزانیاندا بكەن؟، باشە ئەو گەنجانە حەقی ئەوەیان نەبوو لە باوەشی دایكیاندا كۆتا هەناسەیان بدەن؟.
ئیسماعیل محەمەد رۆستەم له نامهكهی دا كه رۆژی 13ی 7ی 2017 واتا رۆژی پێنج شهممه نووسیویهتی دهشنووسێـ”وەك ئاشكرایە سبەی 17 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تیرۆركردنی براكەم و چوار گەنجی خێرلەخۆ نەدیووی ئەم وڵاتە كە پێشمەرگەی حزبی كۆمۆنیست بوون و لەلایەن (نەوشێروان مستەفا) و چەكدارەكانی ئەوكاتەی یەكێتییەوە لە 14/7/2000 بە ڕۆژی ڕووناك خەڵەتانی خوێن كران و تەرمەكانیشیان شوێن بزر كران، دهشنووسێـ”بۆیە سبەی ئەچمە سەر گۆڕەكەی نەوشێروان و پێی ئێژم باشە چۆن قرچەی جەرگی دایكم ئەهێڵێت لە گۆڕەكەتدا ئارام بگری؟، پێی بێژم باشە 17 ساڵە گوێت لە ناڵەی خوشكە ڕەشپۆشەكانم نەبوو؟، 17ساڵە چۆن هەناسەی ساردی من و برا بێنازەكانمت هەست پێ نەكرد؟، 17 ساڵە من شوێن نەما دەزگەی ڕاگەیاندن نەما هاواری تێدا نەكەم، دەزگە نەما بە مافی مرۆڤی پارلەمانیشەوە من لە دەرگای نەدەم، تۆ بۆ تەنیا جارێك وڵامت نەدامەوە.
ههر له رۆژی پێنج شهممه كه نامهكهی تێدا نووسیوه، دهنووسێـ”سبەی ئەم وێنەیە ئەبەمە دەروازەی گردەكە و هەڵیدەواسم، چونكە هەندێكەس پێیان وایە تۆ (غاندی و ماندێلا یان گیڤارای)، من ئەپرسم كوا غاندی دەستی بە خوێنی هاونیشتیمانی وڵاتەكەی سوورە؟، كوا ماندێلا گوێی بە سكاڵای هاونیشتیمانی وڵاتەكەی نەداوە و لەلایەن دادگای وڵاتەكەیەوە داوا كراوە؟، ئاخر گیڤارا كەی بەناحەق خەڵكی كوشتووە؟، یان خەڵكانێك پێیان وایە تۆ باوكی هەژارانی من ئەپرسم باوكی هەژاران چۆن دەستی ئەچێتە خوێنی كوڕی خانەوادەیەكی لەم چەشنە هەژار؟.
نهوشێروان مستهفا له نووسینهكهی دا تۆمهتبار دهكات و دهنووسێـ” تۆ بكوژی هەژاران بووی نەوەك باوكی هەژاران، چونكە هیچ باوكێك ڕۆڵەی خۆی بەو دڕندەییە خەڵەتانی خوێن ناكات، بۆیە سبەی ئەچمە سەر گۆڕەكەی نەوشێروان و پڕ بە گەرووم هاوار ئەكەم، 17 ساڵ قرچەی جەرگی دایكمت نەبیست؟، 17 ساڵ ناڵەی خوشكە ڕەشپۆشەكانمت گوێ لێ نەبوو؟، 17 ساڵ ئێمە گریاین و تۆ حیسابت بۆ دادگا و مافی مرۆڤ و تەنانەت خوداش نەكرد، بەڵام من و خانەوادەكەمان لەو دنیا دادگاییت ئەكەین، سكاڵا دەبەینە لای خودا، چونكە تۆ لەوێ نەحزبت هەیە و نە گرد و نەهێزی چەكدار، دڵنیام مافی هیچ كەسێك لەوێ نافەوتێت، بەڵێ داوا لە خودا ئەكەم و دڵنیایشم خودا حەقمانی سەندووە و ئەیسێنێت، لە كۆتاییدا دروود بۆ ڕوحی پاكی براكەم و هاوڕێكانی،