بەوێنە: پێشمەرگەیەكی دیلی دەستی داعش ئازادكرا

خواكوڕك
دوای ئەوەی چەند مانگیك بەر لە ئەمڕۆ پێشمەرگەیەك لە هێڕشێك بۆ سەركوندی زەرگەی میحوەری خورماتوو كەوت دەستی داعش, ئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگەكە ئازاد كرا, فەرماندەیەكی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت كە لەگەڵ ئەمیرێكی داعش ئاڵوگۆڕی پێكراوە.

عەبدوڵڵا بۆر، فەرماندەی میحوەری دووزخورماتوو راگەیاند: “ئەو پێشمەرگەیە ناوی سەید ئەحمەد سوورچییە و ماوەیەك بەر لە ئێستا، لە گوندی حلێوە كەوتە دەست چەكدارانی داعش، بە ئاڵوگۆڕكردن لەگەڵ ئەمیرێكی رێكخراوی داعش، ئازاد كرا”.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد كە لە ئێستاشدا پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنەكە كۆتایی هاتووە و رادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە لە كەركووك، كە لە بنەڕەتدا دانیشتووی گوندێكی سەر بە شارەدێی خەلیفانی سنووری شارۆچكەی سۆرانە.

شایەنی گوتنە, شەوی 28-5-2017 چەكدارانی داعش لە میحوەری دوزخورماتوو هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بەتوندی بەرپەرچیان درایەوە بەڵام لەو هێرشەكەدا پێشمەرگەیەك، بەناوی سەید ئەحمەد عومەر سورچی كەوتە دەست چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و بەدیل گیرا .

 

Back to top button