ئەندامێكی كۆمیتەی ریفراندۆم: دوای هاتنەوەی بارزانی كۆمیتەی ریفراندۆم دەست بەكارەكانی دەكات
خواكوڕك
پرسی سازدانی ریفراندۆم لە لایەن حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان قۆناغ بەندی و چەند كۆمیتەیەكی بۆ پێكهێنراوە كە لەدوای سەردانی شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ ئەورووپا, وا بڕیارە گفتۆگۆ لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و حزبەكانی دیكەی كوردستان بكرێت, ئەندامێكی كۆمیتەی ڕیفراندۆم، لە نوێنەرایەتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتیی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات كە رەنگە بارزانی دەست پێشخەری دیكە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی كوردستان بكات.
سادق جەباری، ئەندامی كۆمیتەی ڕیفراندۆم و نوێنەری حزبی سۆسیالیست دیموكرات راگەیاند: “بڕیارە بارزانی لەگەڵ كۆمیتەی ڕیفراندۆم كۆببێتەوە و كارەكانی كۆمیتە دەست پێ بكات، یەكەم كاری كۆمیتەكەش شاندێك دەنێرن بۆ دەرەوەی وڵات و عێراق، ئەو كاتە رەنگە سكرتاریەتی ئەو لێژنەیە دەست نیشان بكرێت، هاوكات سەرۆكێك بۆ ئەو سكرتاریەتە دروست دەكرێت و رەنگە كارەكان لەوێوە بەرێوە بچێت، هەروەها كۆبوونەوەی كۆمیتەش بەردەوام دەبێت بە داری هیچ حزبێكەوە راناوەستێت”.
ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ڕیفراندۆم، ئەوەشی خستەڕوو: “بۆی هەیە كۆمەڵ و گۆڕان لە مانگی ئاب یان سەرەتای مانگی ئەیلوول بڕیار بدەن، خۆناكرێت كۆمیتەی كارەكان رابگرێت تا ئەو كاتەی ئەوان بڕیار بدەدەن، چونكە ئەو كاتە فریایی هیچ شتێك ناكەوین، بۆیە هەوڵ دەدرێت پێش ئەوەی بەشدار بكەن هەنگاوەكان بڕوات”.