سبەی پارتی و یەكێتی كۆدەبێتەوە
خواكوڕك
دوای كۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، رۆژی یەكشەممە 16-7-201، شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە میداكانی راگەیاندووە: سبەی یەكشەممە وەك یەكێتی سەردانی پارتی دەكەین و لەگەڵیان كۆدەبینەوە. كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لەكاتێكدایە، رۆژی شەممە 15-7-2017 یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە.
پیرە باسی لەوە كرد لە كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ گۆڕان باسیان لە سەردانی شاندی یەكێتی بۆ ئێران و بابەتی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان كردووە.
لەسەر بانگهێشتی فەرمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، شاندێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاشنیوەڕۆی یەكشەممە 16 ی تەمموز دەگاتە تاران. پێشبینیش دەكرێت پرسی ئەنجامدانی گشتپرسی تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان بێت كە ئێران دژایەتی دەكات.
شاندەكە بەسەرپەرشتی كۆسرەت رسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی و بە ئەندامێتی هەریەك لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و چەند بەرپرسێكی دیكەی یەكێتی دەبێت.