حەیدەر شەشۆ: ئێمە كوردستانین و پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەكەین
خواكوڕك
پرسی سازدانی ریفراندۆم كە وا بڕیارەی لە 25ی ئەیلولی داهاتوو ئەنجام بدرێت, لە ئێستادا زۆرترین قسەی لەبارەوە دەكرێت, سەرۆكی پارتی دیموكراتی ئێزیدی دەلێت لە چاوەڕوانی ئەو رۆژەین و نامانەوێت ناوچەكانمان لە پڕۆسەی ریفراندۆم بێبەش بێت.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئێزیدخان و سەرۆكی پارتی دیموكراتیی ئێزدی، لەبارەی ئەو دەڤەرانەی كە كوردانی ئێزدی لێی نیشتەجێن دەڵێت: “ئێمە داواكارین ناوچەكانمان لە ڕیفراندۆم بێبەش نەبن، دەمانەوێت ناوچەكانمان لەبارەی چارەنووسی خۆیان بڕیار بدەن، بۆیە دەبێت ھەموو ناوچەكانی كوردستان ڕیفراندۆمیان تێدا بكرێت”.
فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئێزیدخان و سەرۆكی پارتی دیموكراتیی ئێزدی، ئەوەشی خستەڕوو: “داوا لە نەیارانی ڕیفراندۆم دەكەین كە قوربانییانی گەلی كوردستان لەبەر چاو بگرن و میللەتی كوردیش مافی خۆی ھەیە كە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەكانیش دەكەین كە ئەو مافە بە ئێمە بدەن كە بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆمان بدەین”.