خواكوڕك چەند نهێنیەك لەبارەی ئازادكردنی پێشمەرگە دیلەكە ئاشكرادەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی پێشمەرگەیەك لەیەكێك لە هێرشەكانی داعش بۆ گوندی زەرگەی میحوەری دوزخورماتوو كەوتە دەستی داعش, ئێوارەی ئەمڕۆ دوای هەوڵیكی زۆر تونرا ئەو پێشمەرگەیە ئازاد بكرێت.
ئامۆزایەكی پێشمەرگە دیلەكە ( سەید ئەحمەد سورچی) كە نەیویست ئاماژە بە ناوەكەی بدەین لە بارەی چۆنیەتی ئازادكردنی ئەو پێشمەرگەیە بە (خواكوڕك)ی راگەیاند:” ئێمە هەموو هەوڵەكانی خۆمانمان خستەگەڕ بۆ ئازادكردنی بە تایبەت لە رێگای پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكان لەگەڵ شێخە عەرەبەكانی سنوری حەویجەو دەورووبەری, لەهەركوێیەكی كوردستان بمانزانیبا كەسێك شێخە عەرەبەكانی حەویجە دەناسن و پەیوەندیان هەیە, ئێمە دەچوینە لای داوای هاوكاریمان دەكرد.

ئامۆزای پێشمەرگە ئازادكراوەكە گوتیشي:” ئێمە لە رێگایی ماڵی شێخی سورچیان پەیوەندیمان بەچەند شێخێكی عەرەبكرد لە سنوری حەویجە تا هاوكاریمان بكەن, شێخە عەربەكان بەلێنیان بە ماڵی شێخی سورچیاندا كە هەموو هەوڵەكانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئازادكردنی ئەو پێشمەرگەیە, دوای 12 رۆژ لە چاوەڕوانی كردنی وەڵامی شێخە عەرەبەكان, دواجار پەیوەندی كراوە كە قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی داعش كردووە, گوتویانە بۆ ئازادكردنی پێشمەرگە دیلەكە دەبێت یەكێك لە ئەمیرەكانی داعش ئازاد بكرێت كە نزیك بە دوو ساڵە لە زیندانەكانی دژە تیرۆری یەكێتیە, لە شەڕێكی سنوری كەركووك كەوتبووە دەستی پێشمەرگە, ئێمەش پەیوەندیمان بە بەرپرسانی یەكێتی كرد كە دەبێت هاوكار بن لە بەرامبەر ئازادكردنی پێشمەرگە دیلەكە ئەوانیش تەواوی ئامادەییان دەربڕیی,وە مەرجی دووەمی داعش ناردنی بڕێك ئازووقە بوو بۆ داعش لە حەویجە كە بە دە تەن خەملێنرابوو. دواجار لە رێگەی فەرماندەی پێشمەرگە (عەبدولا بۆر) دانیشتنێكی نهێنی لەگەڵ ئەو شێخەی عەرەب كرا بەلێندراوە, كە بە نیەت پاكی كارەكە ئەنجام بدرێت.
ئەو ئامۆزایەیی پێشمەرگەكە  گوتیشی:” لە شەوی رابردوو كاتژمێر 1 هێزێكی سەربە لیوای 116 وە چەند كەسو كارێكی پێشمەرگە دیلەكە چوینە ناوچەیەك لە رۆژ ئاوای گوندی زەرگە ئێشكگریمان كرد, چونكە بڕیار بوو كاتژمێر 8ی بەیانی پرۆسەی ئالوگۆڕیەكە ئەنجام بدرێت, بەڵام دواخرا بۆ كاتژمێر 5ی ئێوارە, ئێوارە شێخێ‌كی عەرەب لەگەڵ ژمارەیەك چەكدار بە سێ‌ ئۆتۆمبێل لە رۆژ ئاوای گوندی زەرگە(سەید ئەحمەد)یان پێ‌ بوو, لە بەرامبەریشدا عەبدوڵا بۆر هات, كەسێكیان پێ‌ بوو گوتیان ئەمە ئەمیرەكەیە رادەستی شێخە عەرەبەكەیان كرد, رزگاركردنی ئامۆزامان جگە لە خستنەگەڕی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان هیچ ئۆپەراسیۆن ‌و چالاكیەكی سەربازی بۆ ئەنجام نەدراوە.

 

Back to top button