هەوڵێكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە بەغدا ئاشكرا دەبێت كە دژ بەكوردە لەكەركووك

خواكوڕك
هاوپەیمانی شیعەكان لە هەوڵدان بۆئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقدا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەدەربكرێت و بە یاسایەكی تایبەت مامەڵەی لە گەڵدا بكرێت، توركمان و عەرەبەكانی ئەو شارەش پشتیوانی لەو هەوڵانە دەكەن.
بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاندووە: فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەنگن لەسەر رەتكردنەوەی هەوڵی بەدەركردنی پارێزگای كەركوك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای عیراق.
جەختی لەوەشكردەوە ئەگەر راو سەرنجی فراكسیۆنە كوردییەكان بەهەند وەرنەگیرێت ئەوا لە كۆبونەوەی داهاتوی پەرلەماندا دەنگ بەو پرۆژە یاسایە نادەین و بایكۆتی دانیشتنەكە دەكەین.
لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا بەختیار شاوەیس جەختیكردەوە كە لەدوای كۆتاییهاتنی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كێشەی ناوچە دابڕێنراوەكانی گەرمتر دەبێت و بە ئاسانی لەنێوان هەرێم و بەغدا دا چارەسەر نابن.
وتیشی: ئەو ناوچانە وەكو پێشتر كێشە لەسەردەبن و پێویستە سەركردایەتی سیاسی كورد خۆی بۆ پێشهاتی نوێ‌ لەسەڕ ئاڵۆزبونی كێشەی ناوچەدابڕێنراوەكان ئامادە بكات.

Back to top button