پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌ كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات

خواكوڕك

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16/7/2017 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی له‌ ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە” لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمیش هه‌ندێك به‌رزده‌بێته‌وه‌.

بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه‌، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی له‌ ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه‌” کە سبەی لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

Back to top button