پارێزگای هەولێر بەتووندی وەڵامی وتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی دەداتەوە
خواكوڕك
وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌تیف نێروه‌یى، له میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كه‌ناڵی (كوردستان 24) ده‌ڵێت: پارێزگای هەولێر لە ماوەی رابردوو لە ئەنجامی قەرزی حكومەتی عێراق بڕی 400 ملیۆن دینار له حكومه‌تی ناوه‌ند وەرگرتووە،.
نێروه‌یی له‌باره‌ی ناردنی ئه‌م پاره‌یه بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری كوردستان ده‌ڵێت، بۆ ئەو پارەیە تەنها بۆ پارێزگای هەولێر سەرف دەكرێت، ئەم قسەیەشی وەك بیانووی سەردانی پارێزگای سلێمانیەوە بوو بۆ بەغدا، كە گوایە پارێزگای سلێمانیش بۆ ئەو پارەیە چۆتە بەغدا،
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیى یه‌كێتى، پارێزگای هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و به چه‌واشه‌كاری و قسه‌ی بێ بنه‌مای له‌قه‌له‌م داوه.
وەك لە راگەیاندراوەكەی پارێزگای هەولێر دا هاتووە، له‌میانه‌ى میوانبوونیان له به‌رنامه‌ى باسى رۆژ له كه‌ناڵى كوردستان 24 ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه 17/8/2016 به‌رێز له‌تیف نێروه‌یى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له وه‌لامى پرسیارێك له‌سه‌ر پاێزگارى سلێمانى گوتبووى خۆ پارێزگارى هه‌ولێریش مانگانه چوار سه‌د ملیۆن دینار له به‌غدا وه‌رده‌گرێ .
ئێمە لێرەدا به كورتى و به‌كوردى ئه‌م قسه بێ بنه‌ماو نادروست و چه‌واشه‌كارییه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌لێین له‌وه‌ته‌ى حكومه‌تى به‌غدا بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕیوه پارێزگارى هه‌ولێر هیچ بودجه‌یه‌كى له به‌غدا وه‌رنه‌گرتووه‌و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكى پێچه‌وانه‌ى ئه‌م قسه‌ى ئێمه‌ش به‌لگه‌ى هه‌یه بابفه‌رمووێ بیخاته روو.