گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌ ناڕاستی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات

خواكوڕك

گوتەبێژی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ چوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاری كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌و هه‌واڵه‌ راست نیه‌ و ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ناوی منیش بلاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر له‌به‌ری ناڕاسته‌.

(د.ئومێد سەباح) گوتەبێژی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە ھەندێك كەناڵی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە كە گوایە ئەمڕۆ من لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رامگەیاندووە، سەرۆك بارزانی سەردانی كەركووك دەكات، لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ێنم” سەر لەبەری ئەم ھەواڵە ناڕاستە و رەتیدەكەینەوە، من لێدوانی لەم شێوەیه‌م بۆ ھیچ میدیایەك نەداوە، لە كاتێكدا ئەم زانیاریانە لە زاری من بڵاوكراوەتەوە من ئەمڕۆ ھیچ لێدوانێكم بۆ میدیاكان نەداوە تا باسی ئەو سەردانەی سەرۆك بارزانی كرابێت، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنم كە ئەو ھەواڵە راست نییە.

Back to top button