ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوای لیستی مووچه‌ی مانگی 5و6ی مووچه خۆرانی هه‌رێم ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه
خواكوڕك
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له رێگای وه‌زاره‌تی داراییه‌وه داوای كردووه دوو لیستی مووچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌ریمی كوردستان ئاماده‌بكرێت و لیسته‌كان وه‌ربگرن له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكومیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به پێی چه‌ند زانیاریه‌ك كه ده‌ست كه‌وتوون” وه‌زاره‌تی دارایی به پێی رێنمایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لیستی مووچه‌ی مانگی 5و6ی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان داوا كردووه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی دوو مووچه، هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان پاش داواكردنی هه‌ردوو لیستی مووچه بۆ مانگی 5 و 6، راسته‌وخۆ داوا لە لیژنەی بایۆمەتریی تۆماری مووچەش كراوه داوای ناردنی ھەردوو لیستی مووچەیان کردووە.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) هۆكاری داواكردنی لیستی مووچه‌ی مانگی 6 بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه” حكومه‌تی هه‌ریم ده‌یه‌وێت به پێی تۆماری بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێم دابه‌شبكات.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پیده‌چێت داواكردنی لیستی مووچه‌ی مانگی 5و 6 مووچه خۆرانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه بێت كه دوو مووچه پێكه‌وه دابه‌شبكرێت و ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م دوو مووچه‌یه له سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می بایۆمه‌تری دابه‌شبكرێت.