چ هۆكارێك وا ده‌كات ئافره‌تان نه‌زۆك بن و منداڵیان نه‌بێت.؟

خواكوڕك

به‌شێك له‌ توێژه‌رانی بواری پزیشكی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵیك هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌زۆكی له‌ ئافره‌تان به‌ ده‌ربكه‌وێت و وا بكات ئافره‌ت نه‌توانێت منداڵ درووستبكات و منداڵیی ببێت، لێره‌دا كۆمه‌ڵیك هۆكار هه‌ن كه‌ وا ده‌كن ئافه‌رت نه‌زۆك ببێت.

ھۆکارەکانی نەزۆکی ئافرەتان بریتن له‌:-

کیشەکانی ھێلکەدان :-
– کێشەی ھێلکە دروستکردن کە پێی دەڵێن تەمەڵی ھێلکەدان، ھۆکارە لەنەزۆکیدا و زۆر باوەو بۆ ماوەیی تێیدا کاریگەرە، ئەم کێشەیە چارەسەری زۆری بۆ دۆزراوەتەوە .

– کێشەکانی بۆریەکانی منداڵدان کە ھۆکاری نزیکەی ٣٠- ٤٠% نەزۆکیەکانە، گیرانی بۆریەکانی منداڵدان بە ھۆی ھەوکردنی زۆری حەوز، بۆماوەییەکان، چەسپاوی بە ھۆی نەخۆشی ئەندۆمێتریوز یان نەشتەرگەری .

– کێشەی زوو لە کارکەوتنی ھێلکەدانەکان کە بە ھۆکاری بۆماوەیی، تیشک و ھەندێ دەرمانەکان، ھێلکەدان زووتر لە کاتی خۆی لە کارکردن دەوەستێت .

– کێشە لە گۆڕانی شێوەی منداڵدان، کە زۆر باو نیە و زیاتر دەبێتە ھۆی لەبارچوونی منداڵ نەک نەزۆکی .

کێشەکانی (سیرڤیکس) یان سەرەتای منداڵدان، کە ٥% ھۆکاری نەزۆکیە و دەتوانێت بۆماوەیی بێت .-

لە کۆتاییدا نەخۆشیەکانی ئیمۆنۆلۆژیک وەک باش کارنەکردنی گورچیلەکان، کەمکاری تایرۆئید، کە جگە لەوەی کاری شوێنەکانی تر تووشی کێشە دەکەن، دەبنە ھۆی کێشەی زاوزێ و نەزۆکی .

Back to top button