داوای دوورخستنه‌وه‌ی لاهور تاڵه‌بانی له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن

خواكوڕك 

دوای ئەوەی پێشمەرگەیەك لەیەكێك لە هێرشەكانی داعش بۆ گوندی زەرگەی میحوەری دوزخورماتوو كەوتە دەستی داعش، ئێواره‌ی 15 ی 7ی 2017 له‌لایان هێزێكی لیوای 116ی  سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاڵوگۆڕی پێكرا، پێشتر ئامۆزایەكی پێشمەرگە دیلەكە ( سەید ئەحمەد سورچی)  لە بارەی چۆنیەتی ئازادكردنی ئەو پێشمەرگەیە بۆ خواكوڕك ئاشكرای كردبوو و گوتبووی” ئێمە هەموو هەوڵەكانی خۆمانمان خستەگەڕ بۆ ئازادكردنی بە تایبەت لە رێگای پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكان لەگەڵ شێخە عەرەبەكانی سنوری حەویجەو دەورووبەری, لەهەركوێیەكی كوردستان بمانزانیبا كەسێك شێخە عەرەبەكانی حەویجە دەناسن و پەیوەندیان هەیە, ئێمە دەچوینە لای داوای هاوكاریمان دەكرد”.

هه‌روه‌ها ئامۆزای سه‌ید ئه‌حمه‌د ده‌لێـ” سه‌رئه‌نجام ئێمە لە رێگایی ماڵی شێخی سورچیان پەیوەندیمان بەچەند شێخێكی عەرەبكرد لە سنوری حەویجە تا هاوكاریمان بكەن, شێخە عەربەكان بەلێنیان بە ماڵی شێخی سورچیاندا كە هەموو هەوڵەكانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئازادكردنی ئەو پێشمەرگەیە, دوای 12 رۆژ لە چاوەڕوانی كردنی وەڵامی شێخە عەرەبەكان, دواجار پەیوەندی كراوە كە قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی داعش كردووە, گوتویانە بۆ ئازادكردنی پێشمەرگە دیلەكە دەبێت یەكێك لە ئەمیرەكانی داعش ئازاد بكرێت كە نزیك بە دوو ساڵە لە زیندانەكانی دژە تیرۆری یەكێتیە, لە شەڕێكی سنوری كەركووك كەوتبووە دەستی پێشمەرگە, ئێمەش پەیوەندیمان بە بەرپرسانی یەكێتی كرد كە دەبێت هاوكار بن لە بەرامبەر ئازادكردنی پێشمەرگە دیلەكە ئەوانیش تەواوی ئامادەییان دەربڕیی,وە مەرجی دووەمی داعش ناردنی بڕێك ئازووقە بوو بۆ داعش لە حەویجە كە بە دە تەن خەملێنرابوو. دواجار لە رێگەی فەرماندەی پێشمەرگە (عەبدولا بۆر) دانیشتنێكی نهێنی لەگەڵ ئەو شێخەی عەرەب كرا بەلێندراوە, كە بە نیەت پاكی كارەكە ئەنجام بدرێت”.

https://youtu.be/3R9kXmWkt1w

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان و ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌ له‌كاتی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان و راده‌ست كردنی ئازووقه‌ به‌داعش كراوه‌، شێوه‌ی رزگار كردنی سه‌ید ئه‌حمه‌د دیله‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ی ده‌ستی داعش، له‌رێگای ئۆپراسیۆن نه‌بوه‌ به‌ڵكو به‌شێوه‌ی دانووستاندن و دیل به‌دیل و راده‌ست كردنی چه‌ند تۆنێك ئازووقه‌ بووه‌، كه‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌ره‌تا له‌رێگای شێخی  سورچیان و شێخی عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه‌، ئه‌و زه‌مینه‌ سازیان بۆ كردووه‌، به‌ڵام دیله‌كه‌ی داعش كه‌ له‌ زیندانی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی بووه‌، له‌لایان یه‌كێتیه‌وه‌ راده‌ستی عه‌بدوڵا بۆر كراوه‌، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر سه‌ید ئه‌حمه‌د راده‌ستی داعشی كردووه‌”.

به‌گوێره‌ی زانیاریی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌د راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێته‌وه‌، لاهور تاڵه‌بانی له‌به‌رامبه‌ر دیله‌كه‌ی داعش دا داوای سه‌ید ئه‌حمه‌د ده‌كات، عه‌بدوڵا بۆر راده‌ستی لاهور تاڵه‌بانی ده‌كات كه‌ راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی بكاته‌وه‌، به‌ڵام لاهور تاڵه‌بانی له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی رزگار كردن به‌پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌، ده‌لێت له‌رێگای ئۆپراسیۆنێك سه‌ربازی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی رزگار كراوه‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌ ده‌خاته‌ نێوان عه‌بدولا بۆر و لاهور تاڵه‌بانی و فه‌ره‌مانده‌كانی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی”.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی ده‌لێـ” ئێمه‌ له‌رێگا چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ناو یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی داوامان له‌ مه‌كته‌بی سیاسی كردووه‌، كه‌ ئه‌و خۆنمایشكردنی لاهور و دارو ده‌سته‌كه‌ی له‌سه‌ر خوێنی پێشمه‌رگه‌ رابگرێت، تێكه‌ڵ به‌ بانگه‌شه‌ی شه‌خسی و حزبی نه‌كات، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆی ماوه‌ته‌وه‌، ناكرێت هه‌وڵه‌كانی یه‌كه‌ی 70 به‌درۆ و دروشم و سوك كردن له‌پێش چاوی خه‌ڵك بخرێته‌ به‌رده‌م خه‌ڵك ئه‌وكاته‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ خه‌ڵك جێگای باوه‌ر نابێت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی لاهور تاڵه‌بانی كردوویه‌تی زیان گه‌یاندنه‌ به‌ یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی و راستگۆی هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌مه‌ش به‌و داوایه‌ ئاراسته‌ بووه‌ كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی،  لاهور تاڵه‌بانی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌، خۆ ناكرێت حزبێكی گه‌وره‌ و گرانی وه‌ك یه‌كێتی و یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی له‌سه‌ر درۆ به‌رێوه‌ ببرێـت”.

https://youtu.be/Gch_E66QzQw

لاهور تاڵه‌بانی له‌ كۆنفراسی رۆژنامه‌وانی دا له‌كاتی دیل به‌دیلی و رزگاری سه‌ید ئه‌حمه‌د، رایگه‌یاند كه‌ ناوبراو له‌رێگای ئۆپراسیۆنێكی هێزی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی رزگار كراوه‌، ئه‌مه‌ش هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و هێزی پێشمه‌رگه‌ی تووره‌ كرد، به‌وه‌ی كه‌ بابه‌تی رزگاری كردنی سه‌ید ئه‌حمه‌دی به‌ شه‌خسه‌نه‌كردووه‌، بۆ چه‌واشه‌ كردنی خه‌ڵك”.

شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی، له‌باره‌ی ئه‌و جۆڕه‌ ئۆپراسیۆنانه‌ی كه‌ لاهور تاڵه‌بانی پێناسه‌ی كردووه‌، ده‌لێـ” ئه‌م جۆڕه‌ ئۆپراسیۆنانه‌ له‌ئاستی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی نیه‌، چونكه‌ جۆری ئه‌لیكۆپته‌ر و به‌شداری زیاتر له‌ سێ بۆ چوار ئه‌لیكۆپته‌ری ده‌وێت، ئه‌مه‌ش بۆ هێزی دژه‌ تیرۆر یه‌كێتی قورسه‌ چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌و جۆڕه‌ ئۆپراسیۆنه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ هێزی كۆماندۆی ئه‌مریكی و دژه‌ تیرۆری كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ واتا ئه‌ویش به‌هاوكاری هێزی كۆماندۆی ئه‌مریكی و ئه‌لیكۆپته‌ره‌كانی ئه‌مریكی و كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ئێستا له‌ژێر ده‌ستی دژه‌ تیرۆری كوردستاندایه‌، به‌ڵام هێشتا دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی ئه‌و جۆڕه‌ ئه‌لیكۆپته‌ره‌ی نیه‌، توانای ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی دابه‌زینی نیه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی لاهور تاڵه‌بانیش ئۆپراسیۆنی به‌ری بێت، ئه‌وه‌ بێگومان ناكۆكه‌ به‌ ئێستای دۆخی حه‌ویجه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ئۆپراسیۆنێكی به‌ری بێت، ده‌بێت ئێستا به‌شێكی زۆری حه‌ویجه‌ پاككرابێته‌وه‌ له‌ داعش، خۆ ناكرێت داعش دیله‌كانی له‌ پێش سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی دابنێت، بۆیه‌ ئه‌مه‌ به‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازای نه‌بووه‌”.

به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ داقوق، كاتێك لاهور تاڵه‌بانی سه‌ید ئه‌حمه‌دی له‌ هێزی عه‌بدولا بۆر سه‌ندووه‌، كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێوانیان و به‌زۆر سه‌ید ئه‌حمه‌دی له‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ سه‌ندووه‌”.

 

 

 

Back to top button