عه‌بدوڵا بۆر: دیل به‌ دیلمان كرد بۆ ئازادكردنی سه‌ید ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ داعش

خواكوڕك

فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری دووزخورماتوو باس له‌ ئازادكردنی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كه‌ی لای داعش ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، بۆ ئازادكردنی (سه‌ید ئه‌حمه‌د) كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌، چوكدارێكی داعشمان ئازادكرد له‌ پێناویدا.

پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگ و نیویك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ناوی (سه‌ید ئه‌حمه‌د سورچی) له‌ شه‌ڕێكدا له‌ میحوه‌ری دووزخورماتوو كه‌وته‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش، له‌ ئاكامدا و دوای ئه‌و ماویه‌ پێشمه‌رگه‌ دیله‌كه‌ كه‌ لای داعش بوو، ئازادكرا، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری دووزخورماتووش رایده‌گه‌ێنێت” ئێمه‌ دیل به‌ دیلمان كرد له‌گه‌ڵ داعش و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ توانیمان سه‌ید ئه‌حمه‌د رزگار بكه‌ین.

(عەبدوڵا بۆر) فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خورماتوو رایگه‌یاندوه‌” بۆ ئازادكردنی سه‌ید ئه‌حمه‌د ئیمه‌ دیل به‌ دیلمان كرد و چه‌كدارێكی داعشمان ته‌سلیم به‌ داعش كره‌ده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ چنگی ئه‌وان رزگار بكه‌ین.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” ئەو پێشمەرگەیە ناوی (سەیدئەحمەد سورچی)یە وخەڵکی گوندی کانی چرگانی سەر بە ناحیەی ھەریرە، لە 27/5 ئەمساڵ لە شەرێک لەگەڵ داعش بەدیل کەوتە دەست چەکدارانی داعش، پیشه‌ی له‌ پێشمه‌رگایه‌تی چێشتلێنه‌ر بووه‌، ماوه‌ی مانگ و نیوێك لای داعش مایه‌وه‌ و پاشان له‌ ئه‌نجامی گۆڕینه‌وه‌ی دیل به‌ دیل توانرا له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری خورماتوو ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ئازادبكرێ.

Back to top button