گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان

خواكوڕك

داری گوێز دارێکی جوانەو ھەندێ جار درێژایی دەگاتە ٢٠ مەتر، لە ناو گوێزدا مادەکانی وەک پرۆتین و ڤیتامین و شه‌كر و چەوری ھەیە. رێژەی بوونی مادەی فۆسفۆر کە مادەیەکی گرنگی خواردنە، لە ناو گوێز ، وەک رێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و هێلكه‌. گەڵاو و پێستی گوێز خوێن پاڵاوتە دەکات.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان:-

  • بۆ چارەسەری نەخۆشی باکردنی گه‌ده‌ و لەنێوبردنی کرمی گه‌ده‌.
  • بۆ لە نێوبردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا بوکڵێنن و لە کاتی حەمامکردندا لەو ئاوکەڵکوەرگرن.
  • ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوکڵێنن و پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێک بخۆن.
  • کاتی زک ئێشە، گوێز بخۆن.
  • مورەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوێن بۆ ئەو کەسانە کە کێشی لەشیان ناسروشتیە، بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان بیخۆن.
  • خواردنی گوێز لەگەڵ مەوز و ھەنجیر کاریگەرە لەسەر بەھێزبوونی مێشک.
Back to top button