ریۆ 2016.. بۆڵت گه‌یشته‌ قۆناغی كۆتایی

خواكوڕك
رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی راكردنی خێرای 200 مه‌تری، ئه‌فسانه‌ی جامایكی ئۆساین بۆڵت، توانی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌ركه‌وێت.
به‌ تۆماركردنی خێراترین كات له‌ماوه‌ی 19.78 چركه‌ توانی ماوه‌كه‌ ببڕێت و به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی گاتلین سه‌ركه‌وێت. بۆڵت له‌ ئێستادا توانیویه‌تی نزیك ببێته‌وه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ و كێبڕكێی سه‌ختی له‌گه‌ڵ پاریزانی كه‌نه‌دی ئه‌ندریه‌ دۆگلاس ده‌سپێ كردووه‌.
بۆڵت 3جار به‌دواییه‌ك مێدالیای ئاڵتوونی له‌ راكردنی 100 مه‌تری به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ ئێستاشدا ده‌یه‌وێت له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 200 مه‌تری مێدالیای چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ یاری كۆتایی بۆ 200 مه‌تری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

Back to top button