زۆر كه‌س حه‌ز به‌ خواردنی نیسك ناكات بێ ئاگان له‌وه‌ی نیسك چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشیه‌

خواكوڕك

نیسك  به‌رهه‌مێكی دانه‌وێڵه‌یه‌ و خۆراكێكی پڕ ڤیتامینه‌ و زۆر به‌سووده‌ بۆ مرۆڤ، به‌ڵام به‌شیك له‌ مرۆڤه‌كان حه‌ز به‌ خواردنی ناكه‌ن و بێ ئاگان له‌وه‌ی كه‌ نیسك زۆر به‌سوده‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ پر ڤیتامین و به‌سوده‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ.

 گرنگترین سودەکانی نیسك بریتیین لە:-
١- ماددەی ئاسنی تێدایە و بۆ کەم خوێنی سوودبەخشە.
٢- رێژەی کۆلیستڕۆڵ کەم دەکاتەوە.
٣- سوودی بۆ ئەو کەسانە ھەیە کە دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن.
٤- جێگیرکردنی رێژەی شەکرەو خۆراكێكی وه‌زه‌به‌خشه‌
٥- سوودی بۆ تەندروستیی دڵ ھەیە وده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین(B)
٦- نیسک چاوی مرۆڤ بەھێز دەکات.
٧-مرۆڤ دەپارێزێت لە توش بوون بە نەخۆشی بەتایبەتی هه‌رس كردن و ھەوکردن و ھەلامەت

Back to top button